Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 15:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی له‌ مووسڵ: ٢٥ ھەزار دەنگ له‌ نەینەوا بە دەست دێنینه‌وه‌
| KDP.info


 

دهۆك-KDP.info-  پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگی سندووقەکانی مووسڵ بەردەوامی ھەیە و جگە لەو سندووقه‌كانی دەنگدانی ئاوارەکانی مووسڵ و شنگال کە لە شاری دھۆکن، لەنێو شاری مووسڵیش دەنگی زیاتر لە ٥٠٠ سندووق بە دەست ده‌ژمێردرێنه‌وه‌.

پڕۆسەی ژماردنه‌وه‌ی دەنگه‌كانی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق ھەموو عێراق دەگرێتەوە، لە سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا پارتی دیموكرتی كوردستان چەندین سکاڵای تۆمار کردووە، بەپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتییش لەو پارێزگایه‌ دەڵێ، ''دەنگەکانمان زیاد دەکات و لەنێو مووسڵیش دەنگمان ھەیە بۆ ژماردنەوە.''

مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی دیموكرتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە شاری دھۆک ٢٢٧ سندووقی ئاوارەکانی مووسڵ و شنگالی لێیە و لەگه‌ڵ ٣١ سندووقی دەنگی تایبەت،  کە ھەموویان دەکاتە ٢٥٨وێستگە. دوێنێ شەممە دەست کراوە بە ژماردنیان و ھەتا ئێستا کارمەندانی کۆمسیۆن ھیچ ئەنجامێکیان بە بریکارەکانی ئێمە رانەگەیاندووە، چونکە ئەوان دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە ئەنجامی کۆتایی بە بریکاری لایەنە سیاسییەکان دەدەن.. دوێنێ تەنیا ٢٧ سندووق ژمێردراون ئەمڕۆ یەکشەممەش پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەردەوامی ھەیە.''

جگە لەو سندووقانەی ئاوارەکانی مووسڵ و شنگال کە لە شاری دھۆک دەژمێردرێنه‌وه‌، سەدان سندووقی دیکەی ناو مووسڵ و دەوربەری~شی ھەن و بڕیارە ئەوانیش بژمێردرێن و ئەنجامەکەشی ئاشکرا بکرێت.
بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ  دەڵێت "لە نێو شاری مووسڵ ٦٧٨ سندووق تانەی لێ دراوە و بڕیارە پڕۆسەی بە دەست ژماردنەوە بیانگرێتەوە، کە لەو ژمارەیە ١٦٢ سندووق رەوانەی شاری بەغدا کراون و ٥١٦ سندووقیش لە مووسڵ ماون، ئەوانیش ھەموو ئەو سندووقانەن کە تانەیان لێدراوە و ھەژمار نەکراون.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایارای رابردوو بە لیستی ١٨٤ بەشداریی کرد و لەسەر ئاستی عێراق جگە له‌ ھاوپەیمانییەکان، زۆرترین دەنگی بەدەست ھێنا و لە پلەی یەکەم دێت.
مەناف حەسەن هه‌روه‌ها گوتی "بەگوێرەی داتاکان، نزیکەی ٤٥ ھەزار دەنگ لەنێو ئەو ٢٥٨ سندووقەی مووسڵدان کە ئێستا لە شاری دھۆک دەژمێردرێنه‌وه‌، ئێمە بەپێی ئەو زانیاری و پێشبینیانەی ھەمانە، ٢٠ھەتا ٢٥ ھەزار دەنگی بۆ لیستی ٢٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە بەوەش گەشبینین دەنگی پارتی زیاد دەبێت و لەوانەیە کۆرسییەکی دیکە ببەینەوە، بەڵام بۆ ئەو ٥١٦ سندووقانەی نێو مووسڵ بێگومان دەنگی پارتی تێدایە، بەڵام نازانین رێژەیان چەند دەبێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact