Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 15:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ھۆڵەندا لە ئایندەش وەک ڕابردوو ھاوکاری حکوومەتی ھەرێم دەبێت"
| KDP.info


هۆڵەندا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەردانی ھۆڵەندای کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا کۆ بووەوە و جەختیان لەسەر ھاوکاریی ھۆڵەندا بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە یەکێتیی ئەورووپا سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی بەگرینگ وەسف کرد.

١٠ی ٧ی ٢٠١٨ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی" بە سەرۆکایەتی شاندێک و بە بانگھێشتی فەرمی سەردانی ھۆڵەندای کرد و لە لایەن ‌سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەنداوە "مارک ڕۆتە"،‌ لە ئۆفیسی خۆی لە دەنھاخ پێشوازیی لێ کرا. دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "مارک ڕۆتە"‌، سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا،  نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و سەردانیان بۆ تورکیا و ھۆکاری دواخستنی سەردانیان بۆ بەلجیکا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەر یەکە ‌لە د. فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی و دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ئامادە بوون، ھەردوولا دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی عێراق، ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییان تاوتوێ کرد.

ھەر پەیوەست بەم سەردانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا دلاوەر خالید ئاژگەیی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خۆی سەردانەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ولاتانی یەکێتیی ئەورووپا بوو ئەوجارەیان سەردانەکە تایبەت بوو بۆ برۆکسل و ھۆڵەندا، بڕیاربوو کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا و یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەورووپا کۆ ببێتەوە، بەڵام میواندارییەکەی بۆ تورکیا بەشێک لە کۆبوونەوەکانی دوا خست، بۆیە ئەم جارە تەنیا سەردانی ھۆڵەندای کرد."

گوتیشی: "لە ھۆڵەندا وەکو سەرۆکی وڵاتان پیشوازی لە سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرا، چونکە سەردانەکە فەرمی بوو، ڕێکاری سەردان بۆ ھەر سەرۆکێک کرابێت، بۆ سەرۆکوەزیرانیش کرا، واتە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا، ئەمە پەیامێکی زۆر گرینگە، چونکە لە دوای ڕیفراندۆم گەمارۆیەکی زۆر لەسەر کوردستان ھەبوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پێگەی ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە گەورەتر و بەھێزترە و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد، بەتایبەت جەنابی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی گرنگی خۆیان ھەیە."

ئەو نوێنەرەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی: "ئەو سەردانانەی کە بۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا کردی گرنگیی خۆی ھەبوو. گرنگیی ئەو پەیامە لەچیدا بوو، بەرھەمیشی چی بوو؟ خۆی پەیامێکی گرینگە، چونکە هۆڵەندا ئەندامە لە یەکێتیی ئەوروپا و بەردەوام دەبێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان و پێمان دەڵێن کە کوردستان بە تەنیا نییە و پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین."

بڕیارە ھۆڵەندا بە جیددی بێتە پێش بۆ ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانەوەی کەرتی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان پشتی ئەوەندە بە نەوت نەبەستی و زیاتر پشت بە داھاتی ناوخۆ و کشتوکاڵ ببەستێ، ئەوان بڕیارە پلانێک دابڕێژن بۆ ھاوکاری لە ھەموو بوارە جیاجیاکاندا، لە ڕووی سەربازیشەوە ئەوان ھاوکاری وەزارەتی پێشمەرگەن و ھاوکار دەبن، پێش شەڕی "داعش" ھاوکار بوونە، دوای شەڕی داعشیش ھەر ھاوکار دەبن. سەردانەکە کۆتایی پێ دێت و بڕیار وایە لە داھاتوو سەردانی تر بەردەوام بن.


فایزە کۆیی

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact