Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 22 SEP 2018 06:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم په‌سەند كرا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم پەسەند کرا.


سه‌عات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/٧/١١، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (٦)ى ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به ‌پێی مادده‌ى (٧١)ی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای (هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به ‌پێی مادده‌كانى (٧٥،٧٤،٧٢)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌بڕیارى (پێشواز به ‌پێی پرۆتۆكۆل له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كان تایبه‌ت به‌ پێشوازی له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، به‌ پێی ماده‌كانى (٧٥،٧٤،٧٢)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵى چواره‌م و كۆتاییی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌ كراوه‌، به ‌پێی بڕیاری ژماره‌ (٢٦)ى ساڵی ٢٠١٤ و بڕگه‌ی (٨)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ی (٩٤)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.

پاشان له ‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌تیان وەرگرتبوو، یان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه‌ بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، خوێندرایه‌وه‌.

به ‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرا بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی.

خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ مادده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ كرد و كه‌ له‌ ٥ مادده‌ پێك هاتووه‌ و له ‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رگای گفتوگۆ بۆ تاوتوێكردنی مادده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا و به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

مادده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ كاركردن به ‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره‌ ٢ی ساڵی ٢٠١٧، دوای داڕشتنه‌وه‌ و زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ گرێدانی كاره‌ كارگێڕى و ئیدارییه‌كانی دیوانه‌كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌ت بوو به‌ كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دوای جێگیركردنی ده‌سته‌واژه‌ی "له‌ ماوه‌ی دوو خولی گرێدانی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو"، به‌م گۆڕانكارییه‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و مادده‌یه‌ش په‌سند كرا و مادده‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌میش له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌ت بوون به‌ حوكمه‌ كۆتاییه‌كان و به‌ جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه ‌و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.

دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌كه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.

خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌بڕیارى (پێشوازى به‌ پێی پرۆتۆكۆل له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كان تایبه‌ت به‌ پێشوازی له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ ٥ خاڵ پێك هاتبوو، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می تایبه‌ت بوون به ‌چۆنیه‌تیی ڕێكخستن و په‌یڕه‌وكردنی پێشوازییه‌كان به‌ پێی پرۆتۆكۆل و خاڵه‌كانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌ت بوون به‌ حوكمه‌ كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ڵ زیادكردنی خاڵێك بۆ پڕۆژه‌كه‌، بڕگه ‌و خاڵه‌كان به‌ جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه ‌و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.

دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌كه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، به‌م شێوه‌یه‌ كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هات و كۆتاخاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دوا خرا بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥/٠٧/٢٠١٨.

 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆك بارزانی: یه‌كێتیی زانایان ڕێیان لە گەشەی هزری توندڕۆیی و ئینكار لەنێو خەڵكی كوردستان گرتووە

FRIDAY, 21 SEPTEMBER 2018 16:09:16

هه‌ولێر-KDP.info-  وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی پێزانینی هەیە بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكێتیی زانایان و مامۆستا و پیاوانی ئایینی، كە ڕێگەیان لە گەشەی هزری توندڕۆیی و ئینكار لەنێو خەڵكی كوردستان گرتووە و هەمیشە لە بارودۆخی سەخت و ئاڵۆزدا پشتیوانی دۆزی ڕەوای گەلەكەیان بوونە.

 
پەیامی پارتی، بەبۆنەی 48 ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان‎

FRIDAY, 21 SEPTEMBER 2018 16:09:37
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی (48)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات. 
 
بەشی خۆم بۆ خۆم، بەشی تۆیش دەخۆم

FRIDAY, 21 SEPTEMBER 2018 15:09:00

هۆشیار سیوەیلی
کێشمەکێشەکانی پرسی سەرۆککۆماری عێراق لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتی بە پلەی یەکەم و دواتر لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هێشتا یەکلا نەبووه‌تەوە. هەرچەندە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی د. بەرهەم ساڵحی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام دووبارەکردنەوەی سیناریۆی خوولی پێشوو کە دکتۆر نەیتوانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێ، هێشتا ئەگەرێکە بە تایبەتی وەک دەبیستین کە دکتۆرێکی تری زۆر نزیک لە ناوەندی دەسەڵات، بە نیازن خۆیان کاندید بکه‌ن و پارتییش ناڕازییە بە دیاریکردنی تاکلایەنەی کاندید بۆ پۆستەکە.

کەریم سنجاری: نابێت فشار بخرێتەسەر هیچ کەسێک بۆ دەنگدان بە بەربژێرێکی دیاریکراو

FRIDAY, 21 SEPTEMBER 2018 13:09:58
هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە مافێکی رەوای هەر تاکێکی کۆمەڵگە ناودەبات و رایدەگەیێنێت، نابێت هیچ بەرپرس و ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندێک لەهەر ئاستێکی وەزیفیدا بێت پاڵەپەستۆ و هەڕەشە بخاتەسەر هەر ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرێک بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی دیارییکراو و بەناچاری.
 
نێچیرڤان بارزانی: پارتی باوەڕی زۆربەی خەڵکی کوردستانی لەگەڵدایە

THURSDAY, 20 SEPTEMBER 2018 20:09:54

هه‌ولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠/٩/٢٠١٨، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسانی لق و کاندیدانی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئاهەنگێکی بەرفراوانی جەماوەری بۆ ئافرەتان، لاوان و قوتابیانی کوردستان، لە پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ساز کرا.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP