Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 11 DEC 2018 17:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو
| KDP.info


هۆڵەندا-KDP.info-  دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا،  نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.

سه‌ره‌تا سەرۆکوەزیرانی کوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا باش بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هۆڵه‌ندامان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارییانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ كردوویه‌تی، سوپاسیشمان كردن بۆ ڕۆڵیان له‌ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ر بوون له‌ هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ په‌ره‌ی پێبده‌ین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو".

هه‌ر له‌ باسكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سەرۆکوەزیران ئاشكرای كرد "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جارمه‌ دێم بۆ بینینی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پێموایه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ هاوكاریی زیاتری دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی".

دواتر له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی هۆڵه‌ندا بۆ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌وان پرۆگرامی خۆیان هه‌یه‌ و ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ریكن به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیان بۆ توركیا، به‌ڕێزیان گوتی "سه‌ردانمان بۆ توركیا باش بوو، سه‌ردانی ئێمه‌ بۆ توركیا زیاتر بۆ به‌شداری بوو له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌بوو كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئێمه‌ پێمانوایه‌ سه‌ردانمان بۆ توركیا سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی توركیا بكه‌م و به‌ بڕوای من سه‌ردانه‌كه‌ زۆر باش بوو و به‌ باشییش به‌ڕێوه‌چوو".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی بۆ وڵاتی به‌لجیكا كه‌ بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 ئه‌نجامی بدات،  نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "سه‌ردانمان بۆ به‌لجیكا به‌هۆی سه‌ردانی توركیاوه‌ دواكه‌وت كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بوو، بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز سه‌ركۆماری توركیا بكه‌ین و پێموایه‌  له‌لایه‌ن برۆكسلیشه‌وه‌ تێگه‌یشتن بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌. جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروكسل ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین بزانین كه‌ی ده‌توانین ئه‌م دیداره‌ ڕێكبخه‌ین و جارێكی دیكه‌ بێینه‌ به‌لجیكا".

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری وزەی ئەمەریکا: ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاری هاوبەش دەکات

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 16:12:48

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند و وەزیری وزەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاری هاوبەش دەکات.

ئەنەکەسێ داخوازیێن خۆ گەهاندنە نەتەوەیێن ئێکگرتی

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 15:12:57

رۆژئاڤایێ کوردستانێ-KDP.info-  سەرکردەیەکی ئەنجوومەنا نشتیمانی کورد ل سوریا ''ئەنەکەسێ'' ڕاگەهاند، ئەوان داخوازیێن خۆ گەهاندنە نەتەوەیێن ئێکگرتی ژبۆ ئازادکردنا سەرکردەیێن وان یێن زیندانکری د زیندانێن پەیەدێ دانە.

 

راگەیاندراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکێتییەوە

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 15:12:05

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و ڕاگه‌یه‌نراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پرسەنامەی مەسروور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 15:12:21

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز

لەمەودوا بریندارانی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەركردن پێویستیان بە دەرەوەی وڵات نابێت

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 14:12:45

ھەڵەبجە-KDP.info- سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی ھەڵەبجە گوتی، بە كردنەوەی نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی، ئیدی برینداران پێویستیان بە دەرەوەی وڵات نابێت و دەتواندرێت لەوێ چارەسەری پێویست وەرگرن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP