ئه‌نقه‌ره-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، له ئه‌نقه‌ره به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یبت ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازیكرا و له دیدارێكی كورتدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا. هه‌ردوولا جه‌ختیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك دیداری دیكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا گویل سه‌ركۆماری پێشووتری توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سه‌رۆكی سوودان، میری قه‌ته‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ته‌ته‌رستان، شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شاندی مۆنتینیگرۆ، شاندی ئیتاڵیا، شاندی ئازه‌ربایحان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، وزه، ئابووری توركیا، و شاندی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌شدار له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئه‌نجامدا.