هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و پرۆسه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ په‌رله‌مان خسته ڕوو. دوای ته‌واوبوونی ڕوونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، له لایه‌ن به‌شی كارگێڕیی كۆمیسیۆنه‌وه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و نوێكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران باس كرا.
سه‌عات ١٠ی بهیاینیی ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/٠٧/٠٩، په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٤)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا. سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران)، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سێ پرۆژه‌یاسا و بڕیار كه پێك هاتبوون له پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره ٨٧ی ساڵی ١٩٧٩ هه‌مواركراو له هه‌رێم و پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ژماره ٣ی ساڵی ٢٠١٢ی ڕێگا گشتییه‌كانی هه‌رێم و پرۆژه‌بڕیاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان. خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی. خاڵی چواره‌م و كۆتاییش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى پهیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته ڕوو.
دواتر د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خسته ڕوو، به پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له لایه‌ن په‌رله‌مانتار، غه‌ریب مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه، كه تێیدا باس له به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كرا.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سێ پڕۆژه‌یاسا و بڕیار كه پێك هاتبوون له پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره ٨٧ی ساڵی ١٩٧٩ی هه‌مواركراو له هه‌رێم و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ژماره ٣ی ساڵی ٢٠١٢ی ڕێگا گشتییه‌كانی هه‌رێم و پڕۆژه‌بڕیاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌رسێ پڕۆژه‌كه ئه‌نجام دا و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كانی.
پاشان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار داوای له هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی كرد ڕوونكردنه‌وه‌كانی كۆمیسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخاته ڕوو. سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی له ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و پرۆسه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ په‌رله‌مان خسته‌ڕوو. دوای ته‌واوبوونی ڕوونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، له لایه‌ن به‌شی كارگێڕیی كۆمیسیۆنه‌وه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و نوێكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران باس كران.
دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رگای گفتوگۆی به ڕووی په‌رله‌مانتاراندا كرده‌وه و چه‌ندین پرسیار و تێبینی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و تۆماری ده‌نگده‌ران و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ده‌نگده‌ران ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی كران و له وه‌ڵامیشدا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ تێبینی و پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران درانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی كرد و داواشی لێ كردن دوای ئه‌نجامدان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ڕاپۆرتی تایبه‌ت به پرۆسه‌كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ن و ڕاپۆرتی پێشووی ساڵانه‌ش بدرێته په‌رله‌مانتاران. به‌م شێوه‌یه كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هات و كۆتا خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا بۆ سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی ١٠/٠٧/٢٠١٨