Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 06:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە و رایگەیاند كە پێویستە فەرهەنگی پێشمەرگایەتی لەناو لاوان گەشە بكات كە فەرهەنگی فیداكاری و خۆشەویستیی نیشتیمانە.

ڕۆژی یەكشەممە ٨ـی ٧ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كورتەیەكیان لەبارەی كار وچالاكییە سیاسی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیی یەكەتییەكەیان بۆ خزمەتكردنی گەنجان و لاوانی كوردستان و دیاریكردن و چارەسەركردنی گرفتەكانیان خستەڕوو و هەروەها سەرۆك بارزانیان لە ئامادەكاریی بۆ بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاگادار كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا دەستخۆشی لە ستاڤی سەركردایەتی و هەموو ئەندامانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵ و كاریگەریی ئەو یەكێتییە دا لە قۆناغە جیاجاكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. لە درێژەی وتەكەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە ڕۆڵی ئافرەتان كردەوە لە ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگە و داوایشی كرد كە لە كۆنگرەی داهاتوو و چالاكییەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان پێگە و ڕۆڵی كچان و ئافرەتان فراوانتر بكرێت و بە پێویستی زانی زەمینە بۆ بەشداریی زیاتریان لە بوارە جیاجیاكان بە بێ جیاوازی بڕەخسێت.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كە دروستكردنی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانییە لەناو چینی لاوان و بە پێویستیشی زانی كە لاوان ڕووبەڕووی ئەو فەرهەنگە نابەجێیە ببنەوە كە هەوڵ دەدات بەهاكانی كۆمەڵگە لە مانا بەتاڵ بكات و لاوان وگەنجانی كوردستان بەرەو نائومێدی ببات و لە ئازادیخوازی و نیشتیمانپەروەری دووریان بكاتەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە پێویستە فەرهەنگی پێشمەرگایەتی لەناو لاوان گەشە بكات كە فەرهەنگی فیداكاری و خۆشەویستیی نیشتیمانە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر قۆناغی پێش ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم و هەروەها سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەوەی دووپات كردەوە كە سەپاندنی ئەمری واقعی سەربازی و زۆرداری لە كەركووك و ناوچەكانی تر قابیلی قبوڵ نییە و دەبێ كۆتایی بێت.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact