زوممار-KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له زوممار گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جموجووڵی داعش زیاد بووه و به‌رده‌وام كرده‌وەی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هێزه عێراقییه‌كان له‌جیاتی زیادكردنی هێز به‌رده‌وام هێزی خۆیان له زوممار و ڕه‌بیعه ده‌كێشنه‌وه و بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره دروست بووه.
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێزه عێراقییه‌كانیش توانای پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه.
حه‌سه‌ن خه‌لۆ، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له زوممار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه عێراقییه‌كان ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه له سنووری عه‌ینزاله و به‌دریه و گوندی حه‌مه‌د ئاغا و سه‌نته‌ری زوممار و ڕه‌بیعه ده‌كشێنه‌وه و ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامن له كشانه‌وه و ته‌نیا هێزێكی ڕه‌مزییان له‌و ناوچانه ماوه و ئه‌وه‌ی دیكه هه‌مووی كشاونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، چونكه داعش له‌و ناوچانه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه."
حه‌سه‌ن خه‌لۆ گوتیشی: "داعش به‌رده‌وام مهفرهزكانیان ده‌چنه سه‌ر گونده‌كان و كرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چوونه‌ته سه‌ر گوندی بهغهله له ڕۆژئاوای زوممار، ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان سه‌ر بڕیوه و دوو ئۆتۆمبێلیشیان بۆمبرێژ كردبوو، كاتێك هێزه عێراقییه‌كان چوونه گونده‌كه پێیاندا ته‌قییه‌وه، به‌و هۆیه‌وه شه‌ش سه‌رباز بریندار بوون، بۆیه ئێستا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه."
خه‌لۆ باسی له‌وه‌ش كرد: "هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە زۆر لاوازن و ده‌ترسن هه‌مان سیناریۆی ساڵی 2014 دووباره بێته‌وه و داعش ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێته‌وه، چونكه توانای پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌یان نییه، بۆیه خۆیان كۆ كردووەته‌وه و چوونه‌ته یه‌ك شوێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسن."
خه‌لۆ گوتیشی: "جموجووڵی داعش زۆر زیادی كردووه و پێش چه‌ند ڕۆژێكیش له چیایه‌كی نزیك زوممار هێزه عێراقییه‌كان نزیكه‌ی 20 چه‌كداری داعشیان له ناو خه‌نده‌قێك ده‌ستگیر كرد و ژماره‌یه‌كیش ڕایان كرد، بەڵام داعش به‌رده‌وام ژماره‌یان له‌زیادبووندایه و تادێ زیاتر لە ناوچەکە دەردەکەون."
بڵند ئیبراهیم