Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 FEB 2019 11:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پلان دانراوە نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ پێنج ھەزار مێگاوات زیادی كردووە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوكار بن، كارەبای زیاتر دابین دەكرێت. دەشڵێ، پلان دانراوە نزیكەی  ٨٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت.

ساڵانە بە ھۆی ھاتنی وەرزی ھاوینەوە، خواستی ھاووڵاتیان بۆ كارەبا زۆر زیاد دەكات، ئەمەیش وا دەكات كە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا كەم بكات و خەڵكیش گلەیی لە كەمیی كارەبا دەكات، بەڵام بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان، ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ چارەكردنی كێشەی كەمیی كارەبا، پلان دانراوە بۆ زیادكردنی كارەبا و بەپێی پلانەكەیش نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد دەكرێت".

ئەحمەد گوتیشی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای دانەغازەوە لە ھەوڵی ئەوەدایە كێشەی كەمیی كارەبا چارە بكات و پلانێكیشی داناوە كە لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، لە قۆناغی یەكەمیشدا نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات دەبێت، زیاد دەبێت".

ئەو هەروەها باسی لەوەش كرد، لەم مانگەدا بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، رۆژانە ١٢ سەعات كارەبا دەدرێت، چونكە خۆمان ٢ هەزار و ٧٠٠ مێگاواتمان ھەیە و خواست بۆ پێنج ھەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوكاریی ئێمە بكەن، كارەبای زیاتر دابین دەكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆ بووەوە

SUNDAY, 17 FEBRUARY 2019 11:02:44

ئەڵمانیا-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزیر و كاربەدەستانی وڵاتانی جیهان لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیلیسا سلۆتكین و ئەلیسە ستافانیك، ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆ بووەوە.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات

SUNDAY, 17 FEBRUARY 2019 11:02:06

ئەڵمانیا-KDP.info- لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوێنێ شەممە 16/02/2019، لەگەڵ ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات كۆ بووەوە.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات

SUNDAY, 17 FEBRUARY 2019 10:02:24

ئەڵمانیا-KDP.info- لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوێنێ شەممە 16/02/2019، لەگەڵ ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات كۆ بووەوە.

 
مەسروور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆ بوونەوە

SUNDAY, 17 FEBRUARY 2019 10:02:34

ئەڵمانیا-KDP.info- مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا، دوێنێ شەممە 16/02/2019، لەگەڵ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆ بووەوە.

 
مەحموود عوسمان: نزیكبوونەوەی حیزبەكان لە ڕێككەوتن ئومێدبەخشە

SUNDAY, 17 FEBRUARY 2019 10:02:31

سلێمانی-KDP.info- حیزبەكانی براوەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان، لە كۆبوونەوە و دانوستاندان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیاسەتمەداری كورد مەحموود عوسمان دەڵێ، نزیكبوونەوەی حیزبەكان ئومێدبەخشە و، داواش دەكات بە زوویی حكوومەتی نوێ ڕابگەیەندرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP