Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 08:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرحەد قادر: هاوسەنگیی هێز گۆڕاوە و داعش هێرش دەكات.. هێزە عێراقییەكان تەنیا بەرگری دەكەن
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك گوتی، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هاوسەنگیی هێز لە كەركووك گۆڕاوە و داعش هێرش دەكات و هێزە عێراقییەكانیش تەنیا بەرگری دەكەن، ئێستایش نزیكەی 500 گوند لە داعش پاك نەكراونەتەوە.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، جارێكی دیكە لە سنووری كەركووك داعش سەری هەڵداوەتەوە، كە بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هێزە عێراقییەكان و گوندەكان و كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، هێزە عێراقییەكانیش توانای بەرگریكردنیان نییە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاتی خۆی كە ناوچەكانی كەركووك لە داعش پاك كرانەوە، داعش لە سنووری ریاز و رەشاد و زاب هەر مابوو و، هێزە عێراقییەكان ئەو ناوچانەیان بە تەواوی پاك نەكردبووەوە، كە زیاتر لە 500گوند دەبێت لەو سنوورە تا دەگاتە زنجیرە چیاكانی حەمرین و وادی زەرگە و زەیتوون، كە تاوەكو ئێستا داعشیان لێیە و هێزە عێراقییەكانیش بۆ ئەو ناوچانە نەچوون، بۆیە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەریش داعش جارێكی دیكە خۆی رێك خستووەتەوە و بوونەتەوە هێزێكی ڕێكخراو و بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هێزە عێراقییەكان، هەروەها كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و رۆژانە هێرش دەكەنە سەر هێزە عێراقییەكان و شانەی نوستوویشیان لەناو شار هەیە و دەیانەوێت جارێكی دیكە پەلاماری شوێنەكان بدەن لە كەركووك".

سەرحەد قادر گوتیشی: "بۆ داعش ژمارەی زۆر گرنگە نییە، چونكە جاری وا هەیە چوار چەكدار چوونەتە ناو بینایەك لە كەركووك و دۆخەكە هەمووی تێك دەدەن، چونكە ئەوانە چەكداری نەوعی و فیعلین و قەناعەتیان بە داعش هەیە، گرینگ نییە بكوژرێن و گرینگ ئەوەیە پلانەكەی خۆیان جێبەجێ بكەن، بۆیە ژمارەی چەكدارانی داعش دەگاتە هەزاران چەكدار، لەبەر ئەوە مەترسی هەیە جارێكی دیكە لەناو كەركووك دەست بە كردەوەكانی خۆیان بكەنەوە، چونكە شانەی نوستوویان زۆرە، لەبەر ئەوەی عەرەبی زۆر هەیە كە كاتی خۆی گیراون و ئازاد كراون و داعشیش لە ڕووی سەربازییەوە راستە تێك شكاوە، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە هەر ماوە، جگە لەوەش لە سنووری حەویجە گوند هەیە 20كەسی لێ كوژراوە كە چەكداری داعش بوونە، بۆیە ئەمانە كەسوكاریان هەمووی قەناعەتیان بە داعش هەبووە، لەبەر ئەوە، بە ئاسانی ئەمە بنبڕ ناكرێت".

قادر ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر هێزە عێراقییەكان هێرشی سەر داعشیان دەكرد، بەڵام ئێستا هاوسەنگیی هێز گۆڕاوە و داعش هێرش دەكاتە سەر هێزە عێراقییەكان و، ئەوانیش بەردەوام بەرگری لە خۆیان دەكەن و ئەو هێزەی هێرش دەكات، لەوەی بەرگری دەكات، بەهێزترە".

لەبارەی چارەكردنی ئەم دۆخەش، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك باسی لەوە كرد: "هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنیی كەركووك و جارێكی دیكە سەرهەڵدانەوەی داعش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو هێزەی خەڵكی كەركووك دەپارێزێت، هێزی هەموو پێكهاتەكان نییە و هێزی یەك پێكهاتەیە و بەرگری لە هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان ناكات، بۆیە پێویستە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك بگەڕێنەوە شارەكە".

دەشڵێ: "لە 14 ساڵی رابردوودا، رێگەمان نەداوە شەڕ بێتە ناو كەركووك و لە دەرەوەی كەركووك شەڕمان كردووە، بەڵام ئێستا ئەوانە شەڕ بۆ ناو كەركووك دەهێنن و پێچەوانە بووەتەوە و لە زۆر شوێن هێزە عێراقییەكان بێ شەڕ ناوچەكان چۆڵ دەكەن، بە تایبەت لە سنووری كاكەییەكان خەریكە گوندەكانی خۆیان چۆڵ دەكەن و تا ئێستاش 11كەسیان لێ رفێندراون و مەترسی لەسەر چەندین ناوچەی دیكەیش هەیە، بۆیە مەترسییە و پێویستە سەركردایەتیی كوردیش زیاتر لەمە بێدەنگ نەبێت و هەوڵی ئەوە بدرێت دۆخەكە چارە بكرێت".

بە گوتەی بەرپرسانی كەركووك، ژمارەی چەكدارانی داعش لە سنووری كەركووك رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە و، ژمارەكەیش مەزندە دەكرێت بگاتە 2هەزار چەكدار.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact