Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 20:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ وایان لە كۆمسیۆن كرد!
| KDP.info


ئاریان فەرەج

لە دوای گۆڕینی رژێم، هەلومەرج و فەزایەكی دیموكراتی هاتە ئاراوە، كۆی ئەنجوومەن و دامەزراوەكان لەسەر ئاستی گشتی و لەسەر ئاستی هەرێم و پارێزگاكان، دەبوا بە هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵك دیاری بكرێن و هەموانیش ملكەچی پره‌نسیپی دەستاودەستی دەسەڵات بن لە كات و وادەكانی خۆیدا. ئیدارەدانی ئەم پرۆسانە فەراهەمكردنی پێداویستی و دامەزراندنی ئەو دەزگایانەی دەویست كە بۆ سەرپەرشتیی ئەم چەشنە پرۆسانە پێویستن. یەك لە هەنگاوە گرینگەكان دامەزراندنی كۆمسیۆنێكی نیشتمانیی باڵای سەربەخۆی خاوەن ئیعتیبار بوو كە پرۆسەكانی هەڵبژاردن بەڕێوە ببات. كۆمسیۆنێك متمانەی پێ بكرێ و دەسەڵاتی هەبێ و بێلایەنی و سەربەخۆیی، پره‌نسیپی كاركردنی بێت.
لە دەسپێكی دامەزراندنیەوە، سەرۆكایەتیی ئەو كۆمسیۆنە بە دەستی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بوو، هەڵبەت نوێنەرانی حزبگەل و لایەنی دیكەشی تێدابوون. هەردوو هەڤاڵی پارتی فەرەج حەیدەری و سەربەست مستەفا كە دوابەدوای یەكدی سەرۆكایەتیی دامەزراوەكەیان لە ئەستۆ بوو، بە شاهیدی دۆست و ناحەز توانییان پێشەییانە و سەڕراستانە و بێ لایەنگیری، سەرۆكایەتیی كۆمسیۆنەكە بكەن و گلە و گازندەی هیچ لایەنێك نەهێننە سەرخۆیان. هەر لەو سەردەمەشدا كۆمسیۆن سەرپەرشتیی چەندین پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی كرد كە تا راددەیەكی زۆر شەففاف و سەركەوتووانە و بە رەچاوكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و لە كەشێكی ئارامی رێژەییدا، بەڕێوە چوون. نە گرفت و كێشەی گەورەیان لێكەوتەوە و نە بوونە مایەی ئاشوب و فیتنەی نێو لایەنەكان و نە رێگەش درا تەزویر و ساختەكاری و فرتوفێڵ سیمای پرۆسەكان قێزەون بكەن. هەموو ئەو پرۆسانەی لە سەردەمی سەرۆكایەتیكردنی پارتیدا لە لایەن كۆمسۆنەوە سەرپەرشتی كران، بە قبووڵكردنی ئەنجامەكان كۆتاییان هات و تەنانەت تانە و رەخنە و شكایەتەكانیش هەر لە لایەن كۆمسیۆنەوە یەكلا كرانەوە و دواجاریش هەمووان بە دوا حوكمەكانی كۆمسیۆن رازی بوون.
هەتا كۆمسیۆن لە لایەن پارتییەوە سەرۆكایەتیی دەكرا، هەڵبژاردن بە شێوەیەكی نۆرماڵ بەڕێوە دەچوون. بەڵام پاش ئەوەی بە پیلان و گەلەكۆمەكێ و بەدنیازی، پارتییان لە كۆمسیۆنەكە دوور خستەوە و تەنانەت نەیانهێشت نوێنەریشی تێدا بمێنێ، هەڵبژاردن بوو بەو گاڵتەجاڕییە ئابڕوووبەرەیەی كە بینیمان.
لە سەرینی ئەو گاڵتەجاڕییەشەوە نە كۆمسیۆن متمانەی ماو و نە پرۆسەی هەڵبژاردن و نە دڵنیایی خەڵك لە دەنگەكانیان. بە هۆی ئەو هەڵبژاردنەوە كە باش رێك نەخرا و شەففاف بەڕێوە نەبرا و میكانیزم و ئیجرائاتەكانی دروست و بێ غەل و غەش نەبوون، فەزای سیاسییش پڕ بوو لە تۆمەتبەخشینەوە و دڕدۆنگی و خانەگومانی و كێشە و بێشە. خودی كۆمسیۆنیش دووچاری هەزار و یەك گرفت بوو، كار گەیشتە ئەوەی نوێنەری حزبێكی وەك گۆڕان لە كۆمسیۆنەكەدا بە راشكاوی ئاشكرای بكات كە لە لایەن حزبەكەیەوە هەڕەشەی كوشتی لێ كراوە ئەگەر چەند كورسییەك بۆ حزبەكەی زیاد نەكات. ئەو كۆمسیۆنەی دەبوا هەموو دامەزراوەكانی وڵات و هێزە سیاسییەكان بە قسە و بڕیاری پابەند بن، وای لێهات دەسەڵاتەكانی سڕ بكرێن و حاكمی دیكە لە جیێی ئەوان بە كارەكان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بچنەوە.
ئەوانەی پیلانیان لە پارتی گێڕا و لە كۆمسیۆنیان دوور خستەوە، وایان زانی زەمینەی تەزویر و خواردنی دەنگەكانی پارتییان بۆ دەڕەخسێ، بەڵام نەیانزانی خۆیان دەكەونە چاڵەوە و سیحرەكە بە سەر ساحیرەكەدا قڵب دەبێتەوە. راستە بەو بەدكارییە تا ئاستێك توانییان ستەم لە پارتی و دەنگدەرەكانی بكەن، بەڵام زەبرێكی كوشندەیان بە دیموكراتی و هەڵبژاردن گەیاند و خودی كۆمسیۆنەكەشیان بێ ئەرزش كرد و هەڵبژاردنیشیان كرد بە مەهزەلەو گاڵتەجاڕی.




دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact