Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 03:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێران: "پیلانگێڕەکان شەرمەزار بوونە"
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  چاودێرانی سیاسی دەڵێن، پیلانگێڕانی دژی پێشمەرگە بە لایەنی کوردی و عێراقییەوە شەرمەزاربوونە، چونکە دوێنێ پیلانەکەیان سەرکەوتوو نەبوو و لە بەرانبەر ئیڕادەی بەرزی پێشمەرگە شکستی برد.

دوای ئەوەی هەندی لایەنی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستانیان لە پەرلەمانی عێراق بە ئامانج گرت، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە دەبێ دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان بە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس لە ناوخۆی هەرێم و دەرەوە هەڵوەشێتەوە، ئیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی تانەی لەو بڕیارە داو ئیدی دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی داوای تانەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێم و دەرەوە بە نادەستووری وەسف کرد.

د.سه‌باح سوبحی چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كانی دادگای سه‌ركه‌وتنێكی باش بوو به‌نیسبه‌ت پارتی كه‌ ده‌نگی پارتی گه‌ڕایه‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ی دادگاش دیار بوو هه‌موو هاوڵاتیان یه‌كسانن به‌رانبه‌ر به‌دادگا و جیاوازی نییه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ینه‌ بنه‌مایه‌ك كه‌ ده‌نگی هیچ كه‌سێك نه‌فه‌وتێت، به‌تایبه‌ت ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ كه‌ قوربانی زۆری داوه‌ و ئه‌زموونی هه‌رێمی پاراستووه‌ ناكرێت ئه‌وان ده‌نگیان حیساب نه‌كرێت.

د.سوبحی راشکاوانە دەڵێ، هەندێ لایەنی نێوخۆی هەرێم  بەو کارە هەڵسان بۆ ئەوەی هێزی  پارتی کەمبکەنەوە و دژی پێشمەرگە  و دەنگدانی تایبەت لەبەغدا بەمکارە هەڵسان، بەڵام شکستیان هێنا، بۆیە ئیرادەی گەل و پێشمەرگە سەرکەوت، ئەم سەرکەوتنەیش پارتی نەخشاندی چونکە بەرگریی یاسایی و دەستووری لە دەنگی  پێشمەرگە کرد.

هەر پێوەست بەم پرسە، د.حەمید باڤی وەک چاودێرێکی سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، کارێکی نابەجێ بوو کە ویستیان دەنگی پێشمەرگە هەڵوەشێتەوە ئەی ئەو پێشمەرگانە  نەبوون کە داعشیان شکاند، ئەی ئەوانە نەبوون کە هەرێمی کوردستان و سنووریان پاراست، ئەمە شەرمەزارییەکی گەورەبوو بۆ ئەو لایەنە کوردیانەی کە ئەو کارەیان کرد، بۆیە ئەوانە متمانەی خەلکیان لە دەستداوە و زیاتریش لە دەست دەدەن.
دەشڵێ، دوێنێ پیلانگێڕەکان دژی پێشمەرگە شکستیان برد، ئەمەش بە هیمەتی پارتی بوو چونکە نەیهێشت ئەم پیلانە دژی پێشمەرگە سەربگرێ، ئاخر سەیرلەوەدابوو لە نێو پەرلەمانی عێراقدا ئەوانەی لەوێبوون کۆدەنگبوون لەسەر دژایەتیکردنی پێشمەرگە، ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەبوو بۆ ئەو لایەنە کوردیانە کە ئەو کارەیان کرد.

محەمەد عەبدوڵڵا وەک پێشمەرگەیەک هەڵوێستی خۆی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیاری کرد و دەڵێ، دوێنی بۆ ئێمە دیاربوو کە کێ بەرگریی لێکردین و کێش بوو کە ویستی دەنگی پێشمەرگە بفەوتێ، بۆیە ئێمە دڵخۆشین بەو هەنگاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەروەها شەرمەزارییە بۆ ئەوانەی کە دژی پێشمەرگەی کوردستان لە بەغدا سیاسەت دەکەن.

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact