Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 09:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بە ھەژماردنەوەی دەنگی پێشمەرگە دەنگی پارتی زیاد دەبێت"
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارێکی پەرلەمانی عێراقی ڕەت کردەوە بۆ ھەژمانەکردنی دەنگی تایبەت و پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ، پیلانێک بوو دژی پێشمەرگە و شکستی ھێنا.

 

پێشمەرگە لە ماوەی سێ ساڵی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش توانی شکست بە گەورەترین گرووپی تیرۆریستی بێنێت و وەک فەرماندەیەکی باڵای ھێزی پێشمەرگە ڕوونی دەکاتەوە، لەبری پاداشت و سوپاسگوزاری دەیانویست پێشمەرگە لە دەنگدانیش بێبەش بکەن. لەوبارەیەوە، عەمید سەید ھەژار، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە دڵخۆشین بە بڕیاری دادگا، چونکە دەبوایە ئەمر بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە نەفەوتێت، چونکە پێمان وایە لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە نەک تەنیا بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان کرد، بەڵکو بەرگریی لە ھەموو عێراق کرد، ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەبوایە عێراق کۆتایی ھاتبوو و دەکەوتە دەست گرووپی تیرۆریستیی داعش، لەبری دەستخۆشی، دەیانویست مافی دەنگدانیشمان لێ وەربگرنەوە، من وەک پێشمەرگەیەک بۆچوونم وایە ھەر کەس و لایەنێکی عێراقی بڕیاری بدایە بۆ ئەوەی دەنگی ئێمە بفەوتێت بە ھەموو شێوەیەک بەرەنگاری دەبووینە و جێگەی قبووڵکردن نییە."

 

جێگری فەرمادەی زێرەڤانی دەڵێت: "پێشمەرگە خوڵام و بەکرێگیراوی ھیچ کەس و لایەنێک نییە وەک ھەر ھاووڵاتییەکی دیکە مافی دەنگدانی ھەیە و ئەوانەیشی دژی دەنگی پێشمەرگە وەستانەوە، خۆیان دەبینەوە چارەنووسیان چی دەبێت، چونکە عاقیبەتیان وەک ئەو ڕژێم و سەرکردانەی پێشتر دەبێت کە دژی پێشمەرگە بوون."

 

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک چوون لە ڕابردوودا بەرگریی لە مافی پێشمەرگە کردووە، بە ھەمان شێوە لە دەنگدانیشدا ھەر پارتی پێشڕەو بووە تا بەرگری لە دەنگی پێشمەرگە بکات. دیار تەیب بەرواری، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ڕەتکردنەوەی داواکەی پەرلەمانی عێراق و ھەندێ لایەنی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە بفەوتێت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرایە بڕیاری دادگا ئەمڕۆ لەسەر تانەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچوو، ئەوەش شانازییە بۆ پارتیمان کە ھەردەم بەرگریکاری مافی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ بووە، بڕیاری دادگاش یەکلاکەرەوەیە و ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ تانەی لێ بدات، یان ڕەتی بکاتەوە."

 

بەرواری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مخابن لەسەر بەھانەیەکی نەیاسایی دەیانویست دەنگی پێشمەرگە ھەژمار نەکرێت، بەتایبەتی لەسەر داوا و پێشنیاری ھەندێ پەرلەمانتارانی کوردستان ئەو بڕیارە دەرکراوە لە پەرلەمانی عێراق، چونکە دەنگی پێشمەرگە ھەژمار بکرێت و نەکرێت پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، تەنیا بۆ ھەرێمی کوردستانە، ئەو لایەنانە دەیانزانی زۆرینەی پێشمەرگە و دەنگی تایبەت بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە پارتی زیاتر خۆی بە خاوەنی ئەو ھێزانە دەزانێت و بەرگرییان لێ دەکات."

پارتی ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووە لە ھەرشوێنێک ساختەکاری کرابێت دەنگەکان بەدەست ھەژمار بکرێت، تا بەراورد بکرێت لە نێوان ئەنجامی ئامێرەکانی کۆمسیۆن و ئەنجامەکانی بەدەست ھەژمار دەکرێن، وەک دیار تەیب گوتی: "ئەوە بڕیارەکە دەرچوو دەنگی پێشمەرگەش بە دەست ھەژمار دەکرێنەوە، لەبەر ئەوەش، ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە کوردستان زیاد دەبێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دھۆک، ئەویش بە ھۆی ئەوەی پێشتر بە بەھانەی نەخوێندنەوەیان لە لایەن ئامێری ئەلیکترۆنی ژمارەیەکی زۆری دەنگی تایبەت سووتێندرابوون لە لایەن کۆمسیۆنەوە بە ھەژماری دەستی دەنگەکانمان بۆ دەگەڕێنەوە و زیادیش دەبن."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact