Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 16:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەكێتی، بەرژەوەندییمان یەكه‌.. زەحمەتكێشان، پێویستە كار بۆ یەكڕیزی بكەین.. پارتی، ئامادەییمان ھەیە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان، دەخوازن كورد یەكڕیز بێت بەرانبەر بەغدا و خۆیان نێو ماڵی خۆیان رێك بخەنەوە بۆ قۆناغی داھاتوو، ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتییش باوەڕی وایە، پێویستە ئەنجوومەنێك یان ھاوشێوەی ھاوپەیمانیی كوردستان دروست بكرێت، بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەكان لە ژێر چەتریدا كۆ ببنەوە.

سەرۆك بارزانی، لە پەیامێكیدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە داوای كرد، كە دوای جەژن ھەموو لایەنەكان كۆ ببنەوە تا خۆیان ئامادە بكەن بۆ قۆناغی داھاتوو و یەكڕیزیی نێو ماڵی خۆیان رێك بخەنەوە. لەو بارەیەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، ئێمە توانیمان وەك ھەرێمی كوردستان ھاوپەیمانیی كوردستانی لە بەغدا دروست بكەین، ئەمە ھەنگاوێكی زۆر سەركەوتوو بوو و ئەگەر بكرێت ئەمە جارێكی دیكە لە بەغدا دروست بكەینەوە زۆر باشە و نموونەیی دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەكرا، خۆ پێویستە ھەموو لایەنەكان لە ژێر یەك چەتردا بچنەوە بەغدا، بەڵێ یەكڕیزی گرینگە و دەكرێت شتێكی ھاوشێوەی ھاوپەیمانیی كوردستانی بۆ قۆناغی داھاتوو دروست بكەین، بە مەرجێك ئەندازەیەك لە نێوان لایەنەكاندا ھەبێت تا یەك بۆچوونیان ھەبێت لە بەغدا".

ئەسەسەرد، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "رەوشی ھەرێمی كوردستان و عێراق ئەوە دەخوازێت ھەموو لایەنەكان پێكەوە دابنیشتن و ھەتا پێویستە لەسەر ئاستی كەسی یەكەمی نێو لایەنەكان كۆبوونەوەكان بكرێن، بەرژەوەندیی گەلی كورد یەك بەرژەوەندییە و ھەر دەبێت ھەماھەنگی ھەبێت لە نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەكاندا، ئەو بەرژەوەندییە دابین نەكرێت پارتی و یەكێتی و ھەموو لایەنەكان ھەریەكە و لای خۆیەوە زەرەرمەند دەبێت، بۆچوونی ئێمە ئەوەیە دەبێت ھێزێك پێك بێت بەرانبەر بەغدا بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان".

لای خۆشیەوە، ئەحمەد كانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی تەواو ئامادەیی ھەیە بۆ ھەر كۆبوونەوە و چالاكییەك كە مەبەست لێی یەكڕیزیی كورد بێت لە بەغدا، پێویستیشە لایەنەكان واز لە دەستكەوتی حزبی بێنن، چونكە ئێستا كاتەكە ھەستیارە و درەنگیشە و دەبێت یەكدەست بین تا بتوانین پێگەی كوردستان لە بەغدا بپارێزین، ئومێد دەكەین ھەموو لایەنەكان لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بن و بە گوێرەی بانگەوازی سەرۆك بارزانی كار بۆ یەكڕیزی و یەكھەڵوێستی بكەن".

بە ھۆی چەند كێشەیەكی نێوخۆیی و ئەو پەرتوبڵاوییەی لە نێوان ھێزە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، گۆران جەلال، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێی وایە، یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد ھەنگاوێكی گرینگە بۆ ئەم قۆناغە.

ئەو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "پێمان وایە چەندین گرفت لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھەن، بەڵام بەر لەوەی كار بۆ یەكڕیزی بكرێت، باوەڕمان وایە دەبێت ئەو گرفتانەیش چارە بكرێن و، پێویستە ھەموو لایەنەكانیش كار بۆ یەكڕیزی بكەن".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact