برای بەڕێز کاک زوبێر کەژۆ دۆسکی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە مەهدی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە مەهدی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک