خانەقین-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە سنووری خانەقین سەرۆکهۆزی هەمەوەند و خێزانەکەیان تیرۆر کرد.
دوای كاره‌ساتی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كه هێزه‌كانی عێراقی به‌هاوكاری چه‌ند كوردێكی ناوهێزێكی سیاسی وڵاتانی ئیقلیمی، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد، پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه كشانه‌وه تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە خۆیان رێکخستەوە، رۆژانەیش خەڵک تیرۆر دەکەن.
ئەکبەر حەیدەر جێگری به‌رپرسی لقی 15ـی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "تیرۆریستانی داعش ته‌نانه‌ت له 3ـی ڕۆژی جه‌ژنیش ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت له‌كاری تیرۆریستی، ئه‌مڕۆ سێییه‌م ڕۆژی جه‌ژن له ڕێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمبه‌وه ئاراس فەرمان مەردان هەمەوەندی، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ندی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌كاتی ڕۆشتنیان بۆسه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی له گوندی مه‌ردان بۆمبێک بەسەیارەکەیان تەقیەوە و خۆیی و خێزانەکەی گیانیان سپارد."
تیرۆریستانی داعش له پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌هۆی پشتێنه‌ی ئه‌منی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان نه‌یان ده‌توانی هیچ جموجوڵێكی تیرۆریستی له‌ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن، جێگری به‌رپرسی لقی 15ـی پارتی گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش هێزه‌كانییان كردوه به پارتیزانی بۆ كاری تیرۆریستی و هاوڵاتیانی گونده‌كان ده‌یان بینن، به سه‌یاره‌ی جۆری ده‌بڵ نیسانیان پێیه و بەچەکی سووک و مامناوەند هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیانی سڤیل.
ئاماژەیشی دا، به‌هۆی دڕنده‌ی كاره تیرۆریستییه‌كانی داعش له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری خانه‌قین چه‌ندین گوندی كوردی له ناوچه‌كه چۆڵیان كردووه، هێزه‌كانی عێراق ناتوانن، وه‌ك پێویست ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه هاوڵاتیان بپارێزن و بەوهۆیەشەوە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی