Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 13:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەنعان خەیلانی: لایەنی کورد هەن دەیانەوێت هەڵبژاردن دوا بخەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مانگی ٩ی ئەمساڵ وادەی یاساییی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو دەبێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، وادەی هەڵبژاردن دیاری بکەن.

٢٣ی ٩ی ئەمساڵ کۆتایی بەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دێت، بۆ ئەو مەبەستەش فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکی فراکسیۆنەکە ئاشکرای کرد، مانگی ٤ی ڕابردوو نووسراویان لەو بارەیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز کردووەتەوە و داوایان کردووە، ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری بکەن.

کەنعان خەیلانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای تەواوبوونی خولی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ڕووی یاساییەوە شەرعییەتی نامێنێت، بە پێی یاسای ژمارە ٣، سێ مانگ لە بەردەستمان دەبێت، کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات".

ناوبراو بۆچوونی فراکسیۆنەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەخاتە ڕوو، کە هەمێشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بوون لە کات و ساتی خۆی، ڕوونیشی دەکاتەوە پێشیان باشە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم پێکەوە بکرێن، ڕوونیشی دەکاتەوە، وەها بڕیارێک لە ئەستۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، بەو واتایەی کە ئەو لایەنە سیاسییانەی بەشداری حکوومەتن، بە ڕێککەوتن دەبێ ئەو بڕیارە بدەن.

جەختیشی کردەوە، وەک فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان لە مانگی ٤ی ڕابردوو ئاگادار کردووەتەوە، لە ٢٣ی ٩ وادەی یاساییی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی دێت، بە هیوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتوون، هەرکاتێکیش ڕۆژەکە دیاری بکرێت، پێوەی پابەند دەبین.

خەیلانی ئەوەشی نەشاردەوە، کە هەندێ لایەن هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەدەن، هێمایشی بۆ ئەوەکرد، کەوا پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ترسی نەبووە و داوای کردووە لە وادەی خۆیدا بکرێت، چۆن ترسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە.

جەختیشی کردەوە، کەوا پارتی سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیاندا بکرێن، سازشیش ناکەن، مەگەر ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی تر هاوڕا نەبن، گوتیشی: "بۆ وەبیرهێنانەوە، پاریش پارتی پێداگر بوو، کە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا بکرێت، بەڵام هەندێ لایەن ڕازی نەبوون و دوایان خست، ئێستاش ئەو لایەنانە هەوڵ دەدەن ئەم هەڵبژاردنەش بۆ ساڵی داهاتوو دوا بخرێت".

خێڵان بەختیار




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact