قەرەتەپە-KDP.info- دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئیدی ئاسایش له سنووری ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، هێزه‌كانی داعشی تیرۆریست، جووڵه‌یان فراوان كردووه و له زنجیرەچیاکانی حەمرین و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و شه‌وانه كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی عێراقیش ده‌سته‌وه‌ستان به‌رامبه‌ریان ڕاوه‌ستاون و هیچیان پێ ناكرێت.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی برایه‌تیی پارتی له قه‌ره‌ته‌په، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "داعش له سنووری چیاكانی حه‌مرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری زۆر زیاد بوون، شه‌وانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و گونده كورده‌كانی ناوچه‌كه".
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په و باره‌گای هێزه عێراقییه‌كه‌یان گرت، كه‌مال یوسف ئاماژه‌ی به‌وه دا: "شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی داعش به دوو سه‌یاره‌ی ده‌بڵ نیسان و شه‌ش ماتۆڕسكیل به چه‌كی قورس و سووك هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سریه‌ی فه‌وجی 3ی فرقه‌ی 5 له گوندی عه‌وامر ئه‌نجام دا و دوای شه‌ڕێكی دژوار هێزه‌كانی عێراق پاشه‌كشێیان كرد و داعش شوێنهكهیانی گرت، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پاشه‌كشێی هێزه عێراقییه‌كان داعش 6 بۆمبی ته‌قینه‌وه‌ی دانابووه‌وه کە به هێزه عێراقییه‌كاندا ته‌قینه‌وه. له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون، پاش یه‌ك كاتژمێر داگیركردنی گونده‌كه تیرۆریستانی داعش پاشه‌كشێیان كرده‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌وه هاتبوون".
هێزه‌كانی داعش پاش پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین به هۆی كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووەوە جموجووڵی سه‌ربازییان فراوان كردووه و خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه. پێشتر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه زه‌ربه‌ی كوشنده‌ی سه‌ربازی له داعش دابوو، كه‌چی ئێستا ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان باس له هه‌زاران چه‌كداری داعش له سنوورهكەدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناوچه‌ی پارتی له قه‌ره‌ته‌په هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "داعش له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په و زنجیرەچیاکانی حه‌مرین خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه. زانیاریمان پێ گەیشتووه کە له سنووره‌كه‌ی ئێمه زیاتر له 1500 چه‌كداری داعش به چه‌كی سووك و قورس خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان بۆ هێرش و په‌لاماری تیرۆریستی هه‌یه و به‌سه‌ر 6 گرووپدا دابه‌ش بوون".
زۆرێك له گونده كورده‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و ده‌وروبه‌ری خانه‌قین به هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان لە لایەن هێزه دڕندەکانی داعشەوە گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن.
كه‌مال ئیبراهیم ده‌ڵێ: "داعش ڕۆژانه په‌لاماری گونده‌كانی كورد ده‌دات و هاووڵاتیان ده‌ستگیر ده‌كات و ده‌یانڕفێنێت، هه‌ر گوندنشینێكیش ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، له دووره‌وه هاوەنبارانی ده‌كه‌ن، به هۆی هاوەنبارانی گوندی كوردهكانەوە چه‌ندین خانوو ڕووخاون و سهیارەی هاووڵاتیان سووتاون، ئێستا هاووڵاتیانی چه‌ند گوندێكی كورد زێدی خۆیان چۆڵ كردووه و ئاواره‌ی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره بوون".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی