Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 16:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی لە دیداریدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشوازی لە ڕۆڵی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بۆ یارمەتیدانی لایەنەكانی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەت لە بابەتی ماددەی ١٤٠ و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەوەیشی دووپاتكردەوە سەپاندنی ئەمری واقع و بەردەوامبوون لەو دۆخەی كە لەدوای ١٦ـی ئۆكتۆبەر قابیلی قبوڵ نییە و پێویستە لە چوارچێوەی مادەی ١٤٠ـی دەستوور یەكلایی ببێتەوە.

ڕۆژ سێشەممە ١٢ـی ٦ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان كۆبیج نێردەی تایبەتی سكرتێری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین گوڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و بارودۆخی سیاسیی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پێشهاتەكان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت و بڕیارەكانی پارلەمان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن تاوتوێ كرا و  نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقیش سەرۆك بارزانیی لەبارەی بۆچوونی كمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشەكانی دوای هەڵبژاردن ئاگادار كردەوە و ڕوانگەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لەبارەی نیگەرانییەكان لەسەر ئاییندەی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن شی كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە ڕێكخراوی نەتەوەی یەكگرتووەكان ئامادەی تەواوی هەیە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە لەنێوان هەرێم و بەغدادا هەن و هەروەها ناوچەكانی ماددەی ١٤٠.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قۆناغی پێش ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەری ڕابردوو جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا هەڵبژاردن كراوە و دۆخێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە و ئەوەی بۆ گەلی كوردستان بایەخی سەرەكی هەیە ڕەچاوكردن و پابەندبوونە بە سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی لە هەموو بوارەكانی حوكمرانی  و دانانی میكانیزم و جێبەجێكردنی وردەكارییەكانی ئەو سێ پڕەنسیپەیە و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەش پێویستە هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان بكرێت و ڕێككەوتن لەسەر پۆست و سیمای حكوومەتی ئاییندەی عێراق بكرێت.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی تێبینیەكانی خۆی لەسەر كاركردی كۆمیسیۆن و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی و هەروەها بڕیارەكانی ئەم دواییەی پارلەمان خستەڕوو و هێمایشی بەوەدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ نوێنەرێكی لە كۆمیسیۆن نەبووە و بۆ ئەوەی پارتی نەبێتە حزبی یەكەم لە پارێزگای نەینەوا بە زوڵم دەنگی كەمپەكان و خوشك و برا ئێزیدییەكانیان سووتاند كە لە ڕاستیشدا پارتی حزبی یەكەم و براوەی پارێزگای نەینەوایە.
لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ساختەكاریش ڕایگەیاند كە ئێمە بە هەموو جۆرە ڕێكارێك ڕازیین كە ئەنجام بدرێت بە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانیش یان بەدواداچوون بۆ سكاڵاكان لە هەر شوێنێك بێت بەڵام بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە بە بێ هۆ و لەپێناو مەرامی سیاسی زوڵمێكی زۆر گەورەیە و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین. چونكە ئەوە ئاماژە و هێمای زۆر خەراپە و بە مانای كاركردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان.
سەرۆك بارزانی پێشوازیشی لە ڕۆڵی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بۆ یارمەتیدانی لایەنەكانی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەت لە بابەتی ماددەی ١٤٠ و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەوەیشی دووپاتكردەوە سەپاندنی ئەمری واقع و بەردەوامبوون لەو دۆخەی كە لەدوای ١٦ـی ئۆكتۆبەر قابیلی قبوڵ نییە و پێویستە لە چوارچێوەی مادەی ١٤٠ـی دەستوور یەكلایی ببێتەوە.
 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact