بەڕێز كاك كۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (حەمید عەلی). بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی مامی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان