Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 20:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، پشتگیریی ھەر ھەوڵێك بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان دەكات
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی دەزگای ھەڵبژادنی پارتی دەڵێ، ھەرچەندە پارتی تێبینیی لەسەر ئەو لیژنە و راسپاردانەیش ھەبێت كە كار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ١٢ی ئایاری رابردووی عێراق دەكەن، بەڵام بۆ ھەر لێكۆڵینەوە و پێداچوونەیەك لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان، ئامادەیە.

ھاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاساییی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بە بڕیاری ژمارە ١٩٨ی  سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەكی باڵای تێكەڵاو  بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ١٢ی مانگی رابردووی پەرلەمانی عێراق پێك ھاتووە، كە دەستەی نەزاھە و دیوانی چاودێریی دارایی و ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتیمانی و دەزگای ھەواڵگریی عێراق تێیدا ئەندامن، لیژنەكە راسپێردراوە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و ئەو سكاڵایانەی پێشكەش كراون، دیارە دوای پێداچوونەوە و لێكۆڵینەوە، گەییشتوونەتە چەند ئەنجامێك، لەوانەش ھەڵبژاردنی رۆژی ١٢ی ئایاری رابردوو لە ژێر كاریگەریی چەند وڵاتێك و لایەنێكی سیاسی بەڕێوە چووە، بە تایبەتی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەنێو ئاوارەكان و تاراوگەدا، هەروەها دەستكاریی ئەنجامی ھەڵبژاردن كراوە".

بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، "كۆمەلێك راسپاردە دەرچوونە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش ئاماژەی بۆ كردن، ئەویش رەتكردنەوەی دەنگدانی ئاوارەكان و دەنگدانی دەرەوەی وڵاتە، بەڵام راسپاردە ھێزی بڕیاری نییە بۆ جێبەجێكردن، واتە دەشكرێ ئەو راسپاردانە جێبەجێ بكرێن و دەشكرێ جێبەجێ نەكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەكی زۆر باڵا راسپاردەكانی دەركردووە و قابیلی جێبەجێكردنن".

پەیوەست بەو بڕیار و راسپاردانە بۆ رەتكردنەوەی دەنگدانی تاراوگە و دەنگی ئاوارە و مەرجدار، ھاوار محەممەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، "دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیراسەی دەركردنی ئەو بڕیارانەی كردووە كە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان دەرچوونە، لەبەر ئەوەش پێمان وایە ھەرچەندە راسپاردەكان بنەمایەكی یاساییان نییە، چونكە زیاتر پشت بە بڕیار دەبەستێت نەك یاسا، لەبەر ئەوە رەتكردنەوەی ئەنجامی دەنگدان لەنێو ئاوارەكانی نەینەوا و دەنگدانی تاراوگە و مەرجداریشی تێدایە، بەڵام وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتریش لەسەر ئاستی باڵا ئامادەیی نیشان دراوە بۆ ھەر لێكۆڵینەوەیەك لە بارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەر لەو روانگەیەوە پشتگیری لە ھەر لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنانە دەكەین لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان و چاوەڕێی ئەنجامین، لە ھەر گۆڕانكارییەكیشدا، ھەڵوێستی فەرمیی خۆمان ئاشكرا دەكەین".

لەبارە كاریگەری لەسەر دەنگەكانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی روونی كردەوە، "ئێمە پێمان وایە بڕیاری حەیدەر عەبادی لەبارەی رەتكردنەوەی دەنگی ئاوارەكانی نەینەوا، كاریگەری تەنیا لەسەر دەنگەكانی پارتی ھەبێت، چونكە پارتی تەنیا بەشێكە لەو لایانەی لە نەینەوا بەشداریی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بووە، ئەگەر بە شێوەیەكی ھەموو دەنگەكان رەت بكرێنەوە بێگومان دەنگی پارتییش دەفەوتێت لە نەینەوا، بەڵام ھیچ دەستەڵاتێك نییە تێكڕای پارێزگایەك رەت بكاتەوە".

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق كۆ ببێتەوە و، لایەنە عێراقییەكان چاویان بڕیوەتە ئەنجامی كۆبوونەوەكە، چونكە وەك دیارە بە ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، گۆڕانكاریی زۆر روودەدات. لەو بارەیەوە ھاوار گوتی، "بێگومان ئێمەش چاومان لەسەر پەرلەمانە، چونكە ئەگەر رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بەشداریی كۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیە بكەن و پڕۆژەیاساكە ھەموار و پەسەند بكرێت، ئەوە كێشە دروست دەبێت، ھەروەھا بابەتێكی دیكە ھەیە پەرلەمان دەیەوێ متمانە لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق وەربگرێتەوە، لە بەرانبەردا لیژنەیەك لە ھەر پارێزگایەك پێك بێت و قازییەك دەستنیشان بكرێت، كە شوێنی كۆمسیۆن دەگرنەوە تا ھەڵبژاردنی كۆمسیۆنی نوێ.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact