سلێمانی-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێکی دیکە وەک براوەی یەکەمی کوردستان مایەوە، ئێساش کە کاتی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدایە، کورد دەیەوێ کابینەی نوێی عێراق بخاتە ژێر چەتری دەستوورەوە.
دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق بڕیاربوو ئه‌و ده‌وڵه‌تەی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت و ته‌وافق دروست ببێت، تینێکی گەورە بە فیدراڵیەتی عێراق بدات، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا. دڵشاد نامیق، ماستەر لە زانستە سیاسییەکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "سیمای شەراکەت بە عێراقەوە دیار نییە، لە سیمای سیاسی و سەروەری و دامەزراوەیدا شەراکەت بە دەوڵەتی عێراقەوە دیار نییە."
ئەو نمونە بەوە دێنێتەوە، "دەبێ دامەزاروە فیدراڵییەکان کارا بکرێن، دەبێ ئەوانەی کە تا ئێستا دانەمەزراون، دابمەزرێن، لە نموونەی ئەنجومەنی فیدراڵی، کە دەبێت ئەنجومەنێکی هاوسەنگ بێت و بڕیارە گرنگە فیدراڵییەکان لەوێوە بدرێن، هەروەها شەراکەتی ئەمنی و سەربازی بەرجەستە بکرێت، بەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە بەشێکە لە مەنزوومەی دیفاعیی عێراقی لە ڕووی مووچە و بودجە و چەکەوە مافی خۆی پێ بدرێت، شەراکەتی ڕاستەقینە ئەوەیە عێراق لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە کردار گوزارشت لە هەموو عێراقییەکان بکات و نووسینگەی هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزخانەکانی عێراقدا وەك ئەوەی لە دەستووردا هاتووە چالاک بکرێن".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5ی عێراقدا به هۆی نزیكیی كورسی كوتله‌كان له یه‌كتری پێکهێنانی دەوڵەت زۆر قورس بووه، ته‌واوی لیسته عێراقییه‌كان خۆیان له كورد نزیك ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت پارتی، کە جارێکی دیکە براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە و پاکێجێکی بەهێزی لەسەر سێ بنەمای تەوافق و شەراکەت و تەوازن هەڵگرتووە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکات تا مافەکانی کورد پێشیڵ نەکرێن."
له عێراقی نوێ‌دا ڕێكکه‌وتنی سیاسی كرابوو له نێوان لاینه‌كانی كورد و عه‌ره‌بدا كه ده‌بێ ته‌واوی بڕیاره‌كان ته‌وافقیان له‌سه‌ر بكرێت و ده‌ست بۆ زۆرینه و كه‌مینه نه‌بردرێت. چاودێری سیاسی، سه‌رخێڵ حاجی جه‌ماڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: " باشترین بژاردە حوکمی تەوافقی و دورکەوتنەوە لە حوکمی زۆرینەیە، چونکە هەڵکەوتەی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیی عێراق وا هەڵکەوتووە، هەمیشە کورد کەمینە و عەرەب زۆرینە، شیعە زۆرینە و سوننە کەمینەیە، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ بەردەوامیی عێراقی فرەدین و مەزهەب و نەتەوە بژاردەی حکوومەتی تەوافقی، شەراکەتیی ڕاستەقینەیە، لە ژێر چەتری دەستووردا".
له‌باره‌ی هاوسه‌نگیی هێز له حكوومه‌تی عێراقدا، كه به هۆی نه‌پاراستنی هاوسه‌نگیی هێزەوە له پارێزگا سوننیه‌كان داعش سه‌ری هه‌ڵدا و له كوردستانیش كورد په‌نای برد بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بوون هاوسه‌نگیی هێزیان نەپاراست. میران حوسێن، ماموستای زانكۆ بۆچوونی وایە: "من پێم وایە سەرجەم لایەنەکان لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا بەشداری ناکەن و سەرجەم لایەنە کوردییەکانیش بەشداری تێدا ناکەن، واتە حکوومەتیک دروست دەکرێت کە تەنیا ژمارەیەک لایەن بەشداریی تێدا دەکەن، پارتی دیموکرانی کوردستان یەکێک دەبێت لە لایەنە سەرەکییە بەشداربووەکان لەو حکوومەتەدا، به حوكمی ئه‌وه‌ی هێزی یه‌كه‌می كوردستانه، بۆیه پێویسته هاوسه‌نگیی هێز پارێزراو بێت و كورد جه‌ختی له‌سه‌ر بكاته‌وه".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایندهی عێراق و بەشداریی ڕاسته‌قیینه‌ی كوردەوە پارێزه‌ر كارزان سه‌لام بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "پێكهێنانی کابینەی حکوومەتی عێراق و دابەشکردنی پۆستە باڵاکان لە دوای ساڵی 2005وە لەسەر بنەمای بەشداری دامەزراوە و ڕەچاوی پێکهاتە ئیتنی و مەزهەبیەکان کراوە، کورد وەک نەتەوە لە چوارچێوەی عێراقدا بە لایەنێکی سەرەکی دادەنرێت لەسەر ئاستی لۆکا‌ڵی و نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنەکانی عێراق ددان بەوەدا دەنێن کە بەبێ کورد کابینەی نوێ پێک نایەت، بۆیه كورد ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر موشاره‌كه بكاته‌وه، تاووەکو ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیر نه‌توانێت تاكلایه‌نه بڕیار بدات".
له‌سه‌رهه‌مان بابه‌ت، ماموستا ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕایگه‌یاند: "ڕۆیشتنی وه‌ڤدی پارتی بۆ به‌غدا ته‌نیا ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه له ڕابردوودا له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی عێراقییه‌وه به‌رانبه‌ر كورد كراوه له پێشێلكردنی ده‌ستوور، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت مادده ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی كورد، له نێویاندا مادده‌ی 140 له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا جێبه‌جێ بكرێت، بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م داوایانه‌ی پارتی، كه داوای كوردن، پارتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ڕێك بكه‌وێت، كه به پاكیجهكهی پارتی ڕازی بێت".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی