بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو خەلەفێ زێباری
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خەلەف یاسین بانی زێباری، ناسراو بە (خەلەفێ زێباری)مان پێگەییشت.
خوالێخۆشبوو خەلەفێ زێباری، لەسەرەتای لاوێتییەوە بووە پێشمەرگە و بەشداریی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کرد و یەکێک بوو لە بێژەرەکانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان. بە درێژایی تەمەنیشی وەک نووسەر و شاعیر و تێکۆشەرێک، بەهەمان گیانی پێشمەرگانەوە بەرگریی لە مافەکانی گەلەکەمان دەکرد و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا و بێژەرێکی دیاری ئەو ڕادیۆیە بوو.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزمان و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک خەلەف بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک