مه‌حموود محه‌ممەد
وه‌كو خاڵێكی زه‌ق و به‌رچاو له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له پرنسیپه گشتییه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان لایان دا و هه‌ندێ رسته‌ی نه‌گونجاو كه بۆنی مه‌ترسیداریان لێده‌هات و تێكدانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگا و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌خوێندرایه‌وه، ده‌بیستران! جارێ بابزانین پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و یه‌كترقبووڵكردن چه‌ند بوار ده‌گرێته‌وه:
1. پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه، كه چۆنیه‌تیی به‌یه‌كه‌وه ژیانه‌كه به یاسا رێك خراوه، به‌و مانه‌یه‌ی له وڵاتانی كه پێكهاته‌كانیان له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێك جیاواز پێكهاتووه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان كولتوری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام پێكه‌وه ده‌ژین. به‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازییه‌كان له رووی زمان یان كو‌لتور و..هتد، یه‌كترقبووڵكردن هه‌بێت و هیچ لایه‌ك ئه‌وی دی ره‌فز نه‌كاته‌وه، هه‌ل بڕه‌خسێ بۆ هه‌موو لایه‌ك و په‌ره به زمان و كولتوری خۆیان بده‌ن و سود له ماف و ئازادییه‌كان وه‌ربگرن و یه‌كتر ته‌نگاو نه‌كه‌ن و هه‌وڵی وه‌كخۆلێكردن نه‌درێت، به واتای هه‌وڵ نه‌درێ لایه‌ك واز له نه‌ته‌وه‌ی خۆی بهێنێ یان واز له زمان یاخود كولتوری خۆی بهێنێ، نموونه‌ی ئه‌وه (حزبی به‌عس) دژ به كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یڕه‌و كرد.
2. پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، له‌و وڵاتانه‌ی فره‌ئایینی هه‌یه پێویست ده‌كات رێز له هه‌ست و شعوری په‌یڕه‌وانی هه‌موو ئایینه‌كان بگیرێ و ئازاد بن له مماره‌سه‌كردنی رێوڕسمی تایبه‌ت به خۆیان و، په‌یڕه‌وانی لایه‌ك هه‌وڵ نه‌ده‌ن خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا بسه‌پێنن یان كه‌شێكی وا دروست بكه‌ن ئه‌وانی دیكه گۆشه‌گیر بكه‌ن یاخود هه‌وڵی گۆڕینی ئایینه‌كه‌یان بده‌ن. باشه هه‌ر هه‌مووان پێكه‌وه ئازاد بن له رووی كارپێكردنی رێنماییه دینییه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش باشه له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكرێ و ئایینناسی له چوارچێوه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندندا رێك بخرێت.
3. پێكه‌وه‌ژیانی مه‌زهه‌بی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئایینه‌كان چه‌ندین ئاینزا (مه‌زهه‌ب)ی لێك جیاوازیان هه‌یه و زۆربه‌ی جاران كه كێشه له وڵاتێكدا روو ده‌دات له نێوان په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان روو ده‌دات، له ناو موسڵمانان چه‌ندین مه‌زهه‌ب و ره‌وت هه‌یه، هه‌روه‌كو له ناو كریستیانه‌كانیش چه‌ندین ئایینزای جیاواز هه‌ن... توندوتیژی مه‌زهه‌بی زۆر خوێناویتر بوون له توندوتیژیی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی، بۆ نموونه شیعه و سوننه یان كاسۆلیك و پرۆتستانت و... هتد. كه‌واته پێكه‌وه‌ژیانی ئایینزایی و مه‌زهه‌بی قبووڵ بكرێ، هه‌ر لایه‌ك به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌كانی ئازاد بێ و لایه‌ك خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا نه‌سه‌پێنێ و خۆی به راست و ئه‌ودی به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م نه‌دا، به‌ڵكو وه‌كو هه‌ن یه‌كتریان قبووڵ بێت.
4. پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی... ده‌بێ باوه‌ڕمان هه‌بێ كه مرۆڤه‌كان جیاواز له یه‌كتر بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه مادام نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایی جیاواز هه‌ن كه‌واته ئایدۆلۆژیا و تێڕوانینی جیاوازیش بۆ ژیان هه‌ن، ده‌بێ ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین مرۆڤه‌كان به ئایدۆلۆژیا و دنیابینیی جیاواز بارگاوین، بۆیه ئایدیای جیا جیا له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و فه‌لسه‌فیدا په‌یدا ده‌بن و، مرۆڤ بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م ئایدیایه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ بیكات به ئایدیای شاره‌كه‌ی، دوایه‌ش هه‌وڵ ده‌دات بیكات به ئایدیای وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی، له ئایدیای تاك بۆ ئایدیای كۆمه‌ڵ و له ئاكامدا ئایدیاكان بكات به یاسا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رێڕه‌وی ژیان... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حزبی سیاسی دروست ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ململانێ كه هه‌ریه‌كه له ناو كۆمه‌ڵگا زیاتر په‌یڕه‌و بۆ ئایدیاكه‌ی خۆی په‌یدا بكات و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و توانای یاسادانان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت...
له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازییه‌كاندا ده‌بێ ره‌چاوی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت، به واتای ده‌بێ كۆمه‌ڵگا هه‌بێت و ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار بێ، جیاوازیی ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕه‌كان نه‌بنه هۆی شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵگا و رێگا له خۆشی ژیان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و زانستی بگرن. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا شڵه‌ژاوی و ناسه‌قامگیری تێدابوو بۆ مرۆڤه‌كان، ژیان به زه‌حمه‌ت ده‌بێ.
كورته‌ی مه‌به‌ست، ده‌كرێ هه‌موومان له رووی سیاسی و بیركردنه‌وه‌دا جیاواز بین، به‌ڵام جیاوازییه سیاسییه‌كانمان یان جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزامان نه‌بێته هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌داخه‌وه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقدا چه‌ندین نموونه هه‌بوون كه بانگه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ده‌كرد..! له‌سه‌ر شاشه‌ی تی ڤییه‌كانه‌وه ده‌یانگوت مادام جیاوازیی سیاسیمان هه‌یه چۆن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جیاواز نه‌بین! تا راده‌یه‌ك هاتوچۆی تازیه‌ی یه‌كتری نه‌كرێت... ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه ژیان له چوارچێوه‌ی خێزانیش به زه‌حمه‌ت ده‌خه‌ن، چونكه مادام بیركردنه‌وه ئازاده و مادام مه‌یدانی سیاسی بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، كێ ده‌ڵێ له ناو خێزانێكیشدا خوشك و برا یان برا و برا یاخود خزمی دیكه جیاواز نابن؟! كه‌واته چۆن ده‌كرێ له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خێزانی‌دا ته‌ركی یه‌كتر بكه‌ن؟ زاڵبوونی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه كاره‌ساته بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له هه‌ر ئاستێكی پێشكه‌وتوو یان دواكه‌وتوودا بێ... بۆیه حه‌قه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی نه‌كرێته قوربانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و، به چاندنی تۆوی فیتنه و دڕدۆنگیی ژیان نه‌كرێ به دۆزه‌خ. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه باوه‌ڕیان به لۆژیكی گفتوگۆ نامێنێ، زۆر زوو رایه‌ڵه‌كان ده‌پچڕێنن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پاكتاوی جه‌سته‌یی كه نیشانه‌ی پێنه‌مانی وشه و رسته‌یه.. ده‌بێ بزانین له پێشه‌وه هه‌موومان مرۆڤین، ئینجا كوردین یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، ئینجا موسڵمانین یان دینێكی دیكه، دواتر سوننه‌ین یان شیعه، پاشان له‌ناو حزبێكی سیاسیداین، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له په‌یجی تایبه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی نووسه‌ر له فه‌یسبووك وه‌رگیراوه