د.محه‌ممه‌د خدر مه‌وولود
گه‌ر هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12ی مایس، بۆ گشت پارت و لایه‌نی به‌شداربووی په‌رله‌مانی عێراق چاره‌نووسساز و جۆرێك له تاقیكردنه‌وه بووبێت له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و پێگه‌یان له نێو كۆمه‌ڵگادا، بۆ پارتێكی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌زموونێكی سه‌ختتر و چاره‌نووسسازتر بوو؛ چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له دوای هه‌ردوو رووداوی گرینگی پرۆسه‌ی مێژوویی، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25ی ئهیلوول و كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك ئه‌نجام درا.
هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی ئه‌م چارهنووسسازییهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حزب و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی پارتی، بۆ سواڵكردنی ده‌نگ به تووندی ملیان له‌به‌ر ملی پارتی نا، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی خاوه‌نی په‌رله‌مانی به‌غدا بێت و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی هه‌ردوو رووداوی 25ی ئهیلوول و 16ی ئۆكتۆبه‌ریان به باری پێچه‌وانه‌یی به كار هێنا و له روانگای گۆڵبزانه بۆ (غایه و وه‌سیله‌كه) میدیای (هۆكار ئامانجه) و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، به شێوه‌یێ په‌یڕه‌و كرا، فۆبیای پارتی و ده‌نگدان به پارتییان كرده بابه‌تی ماشێنه‌كانی میدیا و به هاشوهووش و ترس و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهابی فكری و تۆقاندن، مه‌به‌ستیان بوو پارتی به ناشیرینی پێشانی خه‌ڵكی كوردستانی بده‌ن؛ بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پیرۆزییه‌كانی نیشتیمان و سه‌روه‌رییان كرده قوربانی ده‌نگێكی زیاده‌ی نێو سندووقه‌كان.
چه‌ند كرێت و ناشیرین بوو وێناكردنی (پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستانی داعشبهزێن به ئه‌نفالچی و دادگاییكردنی ریفراندۆمچیان..!! و ناشیرینكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له پردێ و سحێلا و ته‌لسقۆف) .
ئێستا سندووقه‌كان ده‌رگایان واڵا بووه‌ته‌وه. ده‌نگه‌كان به‌دیار كه‌وتن، بۆ دۆست و دوژمن ده‌ركه‌وت ده‌نگده‌رانی پارتی نه‌ترس و بوێرن، جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانی پارتی و بارزانی به پشتیوانیی كاریزمای بارزانی ئازا و خۆڕاگرن. هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیان بۆ پارتی خسته سه‌ر راسته‌ڕێی سه‌ربه‌خۆی، بۆ ئه‌و به‌غدایه‌ی كه بۆ كه‌سانێ له سه‌فا و مه‌روای به‌ر له هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی رێگاكه بوو، بۆ پله و پایه و كورسی و دابڕانی سلێمانی له كوردستان، ئه‌وا بۆ سه‌رۆك بارزانی رێگای به‌غدا له به‌رده‌م باره‌گایه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ری بڵنده‌وه، له پیرمامه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ بنی دنیا و له بنی دنیاشه‌وه دێته‌وه به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی خۆی.
دواجار، بینیمان رۆژی 16-5-2018 (برێت مه‌كگۆرگ)ی گۆرین، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هه‌ولێره‌وه لۆفه‌كانی پیرمامی بڕی و چووه سه‌ری بڵند و به‌ره‌و باره‌گای بارزانی هه‌ڵكشا، له‌وێ، مه‌كگۆرگ وێڕای ئاماژه‌دان به ڕۆڵی گرینگ و مێژووییی سه‌رۆك بارزانی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی له گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی كرد.
له‌كاتێكدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی برێت مه‌كگۆرگ بۆ لای سه‌رۆك بارزانی له واتایه‌ك زیاتر ده‌گه‌یێنێ و پیرۆزباییهكهشی له پارتی و سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان، هه‌ر ته‌نیا وشه‌ی ئاساییی پیرۆزبایی نین، به‌ڵكو مانا و واتایه‌كی دیكه‌ش ده‌به‌خشن.
له دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ كه ترافیكی ئاسمانی هه‌ولێریش جمه‌ی دێ له كاروانی سه‌ركرده‌ی پارته عێراقییه‌كان بۆ لای بارزانی، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا هه‌ر سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو مه‌رجه‌ع و سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیشه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنیش، رێگاكانی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه له به‌غداوه دێته‌وه ئێره و بۆ ئایندهی كوردستانیش له هه‌ولێره‌وه بریاری لێ ده‌دا، ئه‌وه نه‌خشه‌ڕێگای سه‌رۆك بارزانی و ئه‌زموونی خۆنهچهماندنهوهیه، به یه‌كریزی و یه‌كبوون، سه‌ربه‌خۆبوون دێنێته دی، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولدا.