Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 03:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێران: تەواوی كورد و لایەنە عەرەبی و جیهانییەكانیش پشتگیری لە پەیامی بارزانی دەكەن
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  چاودێرانی سیاسی باوەڕیان وایە، باشترە ئەمجارە لایەنە براوەكانی هەرێمی كوردستان، بە یەكڕیزی و یەكدەنگی بچنە بەغدا، ئەوەیش لە پێناو بەدەسهێنانی مافە دەستوورییەكاندا. داوایش لە سەرجەم لایەنەكان دەكەن، پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بە هەند وەربگرن.

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە ڕاگەیێندرا و، گفتوگۆی فەرمیی لایەنەكانیش بۆ دروستكردنی حكوومەتی نوێی عێراق دەست پێدەكات، ئەوەیش لە كاتێكدایە كە لایەنە كوردستانییەكان نزیكەی 60 كورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بە دەست هێناوە.

"پەیامی سەرۆك بارزانی، وەڵامێكە بۆ هەموو لایەنە عێراقییەكان، بە تایبەت ئەوانەی، كە دەیانەوێت حكوومەتی داهاتوو پێك بهێنن، دەبێت تێبگەن لێرە بە دواوە ئیدی مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی كوردستان فەرامۆش نەكەن، ئەگەرنا هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت پاساو بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتەوە، تا داوای سەربەخۆیی نەكات". ئەوە قسەی كاروان ساڵحە.

ساڵح پێیشی وایە، دەرەنجامی ئەم هەڵبژاردنە، پەیامی خەڵكی كوردستان بووە بۆ ئەو لایەنانەی پێش ئێستا، بە تاكڕۆیی و جیاجیا، گرەویان لەسەر پەرتەوازەبوونی هاوپەیمانیی كوردستانیان دەكرد،بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان بزانن بە یەكلیستی و یەكدەنگی چوونەبەغدا، گێڕانەوەی هەیبەت و شەرعییەتی هەرێمی كوردستانە، كە دەنگدەر خاوەنیەتی".

ئەو چاودێرە سیاسییە بۆچوونی وایە، ئەگەر لایەنەكان خۆیان لە یەكڕیزیی بدزنەوە، بەرپرسیارەتیی مێژووییان دەكەوێتە ئەستۆ، خەڵكی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی ئاییندەدا سزایان دەدەنەوە، دەشڵێ كە باشترین چارە، پێكەوەبوونی لایەنە براوەكانی كوردستانە بۆ چەسپاندنی دەستوور لە پێناو داكۆكیكردن لە مافی خەڵكی هەرێم.

هاوكات عەبدولغەنی عەلی بۆتانی، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "یەكڕیزیی كورد مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی كورد بە هێزەوە بگەڕێتەوە بەغدا و داوای مافەكانی خۆی بكات، ئەوەیش لەسەر زاری زۆربەی سەركردەكانی كورد، بە ‌تایبەتیش پارتی، پێویستە هێزە سیاسییەكانی كورد ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و بە یەك تیم و یەك دەنگ لە ‌بەغدا ئامادە بن".

بۆتانی هێمای بۆ ئەوەیش كرد، كە نابێ چیتر كات بكوژرێت و، پێویستە بە ‌زووترین كات یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان‌ دروست ببێت، ئەوەیش داواكاریی هەموو گەلی كوردە و بەو كارەیش كورد سەركەوتوو دەبێت.

عەبدولغەنی بۆتانی، ئاماژەی بەوەیش دا، داواكردنی یەكڕیزی، دەبێ هەموو لایەنەكان بیكەن، نەك تەنیا یەك حیزب، گوتیشی: "ئەو پەیامەی سەرۆك بارزانی بە روونی‌ باسی لە ‌زۆربەی شتە سەرەكییەكان كردووە، وەكوو ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا، تەنانەت چۆنیەتیی چارەكردنیان و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ، لە مێدیا جیهانییەكانیش دەنگدانەوەی هەبوو، دەشبینم تەواوی كورد و لایەنە عەرەبی و جیهانییەكانیش پشتگیری لەو پەیامە دەكەن".

 

نەشوان بەرزنجی- ڕابین شێروانی

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact