Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 08:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڤاڵا فەرید: ئه‌مڕۆ لیژنەی دارایی و یاسایی، سبەیش پەرلەمان كۆ دەبێتەوە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی پەرلەمان رایدەگەیێنێت، سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، داوایش لە پەرلەمانتاران دەكات، لە كاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن. سەرۆكی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمان دەڵێ، ئەمڕۆ بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە، لیژنەی دارایی و یاسایی كۆ دەبنەوە.

لە بانگهێشتنامەیەكدا، كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی ڕەوانە كرردووە، هاتووە: "دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (1)ـی ئاساییی خولی بەهارە، ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2018/5/21".

لە دەقی بانگهێشتەكەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستاندا، ئاماژەیش دراوە: "بەپێی  حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و بڕگە (1) لە ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بریاری دا دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ 2018/5/21 ئەنجام بدات". داوایش لە پەرلەمانتاران دەكات، لە كاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن".

لە لایەكی دیكەشەوە، ئەمڕۆ بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە، لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان كۆ دەبنەوە.

 د. ڤاڵا فەرید، كە سەرۆكی لیژنەی یاساییە لە پەرلەمانی كوردستان و بەشداریی كۆبوونەوەكە دەكات، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە وەك لیژنەی یاسایی و دارایی دانیشتنێك لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەوە دەكەین، بە تایبەت ماددەی (3) لە پڕۆژەیاساكە كە بە بڕیار و لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە‌ بۆ لیژنەی یاسایی و دارایی گەڕاوەتەوە".

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ڕاپۆرتی خۆمان دەنووسین و ئامادەی دەكەین بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان لەسەر ماددەی (3) و، كار بۆ ئەوە دەكەین خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاكان وەكوو خانەنشینی عێراقی فیدراڵی لێ بكەین، واتا هاوتای ئەوانی لێ بكرێت و پەرلەمانتار خانەنشین نەكرێت تا تەمەنی دەگاتە 50 ساڵ و دەبێ 15 ساڵ خزمەتی هەبێت ئینجا خانەنشین بكرێت."

ڤاڵا فەرید، گوتیشی‌: "كار دەكەین بۆ ئەوەی، ئەو ماددەیە وەكوو ئەوەی لێ بكرێتەوە كە لەلایەن حكوومەتەوە هاتبوو بۆ پەرلەمان، چونكە ئەو ماددەیە حكوومەت وەها رێكی خستبوو كە خانەنشینی پلە تایبەت و پلە باڵاكان وەكوو هیی عێراقی فیدڕاڵی لێ بكرێت، بەڵام لە پەرلەمانی كوردستان دەستكاری كرا و، شەڕی ئێمە لەسەر ئەوەیە وەكوو خۆی لێ بكەینەوە و هەوڵی تەوافووقیش دەدەین لە نێوان هەموو لایەنەكان و، كاریشمان كردووە بۆ ئەوەی سازان لە نێوان فڕاكسیۆنەكاندا دروست ببێت".

پڕۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان، لە زیاتر لە 20 ماددە پێك هاتووە و بەسەر چەند سێكتەرێكدا دابەش بووە.

 

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact