شنگال-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ئاوارەکانی سەر چیای شنگال دەکات دوای ئەوەی بە هۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە بە سەدان ماڵیان تێکچوو، دەزگای بارزانی بانگەوازی کرد، بەڵام تەنیا کونسوڵخانەی کوێت بەدەم ئەو بانگەوازە هات.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه سروشتییه‌ی له‌سه‌ر چیای شنگال (كه‌مپی سه‌رده‌شت) ڕووی دا و به هۆیه‌وه به‌سه‌دان خێزان ماڵ و حاڵیان تێكچوو و له بارودۆخێكی خراپی ژیاندا ده‌ژیان، ده‌زگای خێرخوازییی بارزانی له میانی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای گه‌یاندنی هاوكاری به‌په‌له‌ی بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال كرد و ئاماده‌یی ته‌واوی نیشان دا بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ سه‌ر چیاكه، به‌ڵام ته‌نیا كونسوڵخانه‌ی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه هات و ئاماده‌یی نیشان دا هاوكاریی ئاواره‌كانی سه‌ر چیا بكات.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مڕۆ، ڕێككهوتی 16/5/2018، كاروانێكی پڕ له هاوكاریی خۆراك و پێداویستیی ناوماڵی گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال و به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی سه‌ر چیاكه‌دا دابه‌شی كرد، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (500) خێزان بوون، ئه‌و پێداویستییانه‌ی دابه‌ش كران پێكهاتبوون له:
1- پارسێلی خۆراك: 1000 كارتۆن
2- دۆشه‌ك: 1000 دانه
3- به‌تانی: 2000 دانه
4- سێت مه‌تبه‌خ: 1000 دانه.