Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 JAN 2019 18:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سێوكانی: هاووڵاتیانی كوردستان پاداشتی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی پارتییان دایەوە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی دەڵێ، هاووڵاتییانی كوردستان پاداشتی پڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتییان داییه‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی به‌ حزبی یه‌كه‌می كوردستان، سزای ئه‌و حزبانه‌شیان دا كه‌ دژی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی بوون.

 

سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بابه‌ت و نووسینانه‌ی له‌ شۆسیال میدیا له‌سه‌ر پارتی و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌نووسران بە بڵقی سه‌رئاو ده‌رچوون، كه‌ ناوی خۆیان لێ نابوو شه‌قامی سیاسیی كوردستان، به‌ڵام بینیمان ئه‌وانه‌ی زیاتر بێده‌‌نگ بوون به ‌هۆی ئه‌و جنێوفرۆشییه‌ی كه‌ له‌ فەیسبووك دروست ببوو ڕۆژی 12/5 سزای دژانی سه‌ربه‌خۆیی و ڕێفراندۆمیان دا، متمانه‌ی خۆیان به‌خشییه‌ سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی كوردستان."

 

سێوكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هاووڵاتیانی كوردستان قه‌زیه‌ی كوردیان ته‌سلیمی پارتی كرده‌وه‌، ده‌شتوانین بڵێین پارتی پاداشتی هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرته‌وه‌، كه‌ هەنگاونانی بۆ سه‌ربه‌خۆییی له‌ 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو كه‌ دژه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كان، به خاڵی لاوازی پارتی سه‌یریان ده‌كرد، كردبوویانه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان نه‌یانزانی ئه‌و دروشمانه‌ سه‌ری خۆیان ده‌خوات".

له‌باره‌ی ئەوەی کە ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ پارتی پاش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌و چاودێری سیاسییه‌ ده‌ڵێت: "پارتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5 به‌ده‌ست هێنا، كه‌ ته‌نانه‌ت كوردانی تاراوگه‌ش پارتییان له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ كرده‌ حزبی یه‌كه‌م، كه‌ ئێستا‌ پارتی به‌ته‌نیا خۆی ده‌نگی له‌ ته‌واوی حزبه‌كان زیاتره‌".

له‌باره‌ی ئەوەی کە هاووڵاتیانی كوردستان ده‌نگی خۆیان به‌خشی به‌ پارتی، لێره‌به‌دوا ئه‌ركی پارتی چییه‌، سۆران سێوكانی ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌لای پارتی ئامانه‌ته‌ و ده‌بێ پارێزگارییان لێ بكات و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی زیاتر كار بكات بۆ قه‌زیه‌ی كوردی و خزمه‌تكردنی تاكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان به ‌هۆی قەیرانه‌وه‌ ئازاری زۆریان چه‌شتووە، به‌ڵام هاووڵاتیان وا حكومیان دا ئه‌وه‌ به‌غدایه‌ پاره‌ی بڕیون نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆیه‌ ده‌بێت پارتی له‌ به‌غدا مافه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی شكستی چه‌ند حزبێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناوبراو ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م هۆکار ئه‌و دژایه‌تییه‌ گه‌وره‌یە بوو كه‌ دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كردیان، دووه‌م ڕاگه‌یاندن بوو كه‌ توانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكاته‌وه‌ ئه‌و حزبانه‌ كێن کە خیانه‌تیان له‌ كوردستان كرد و کامەن ئه‌و حزبانه‌ی نایانه‌وێت كورد بگاته‌ سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه‌ سه‌یرێك بكه‌ین زۆرینه‌ی حزبه‌كان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ هه‌ولێر و دهۆك ده‌نگه‌كانیان زۆر دابه‌زی، ده‌نگی پارتیش كاتێك ده‌نگی له‌ سلێمانی كه‌می كردووه، کە‌ ته‌زویراتی زۆر كراوه،‌ ده‌نگی براوه،‌ ئه‌گینا دوو كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ده‌برده‌وه، ئه‌گه‌ری زیادكردنیشی هه‌بوو سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌ له‌و سنووره‌ له‌سه‌ری بوو‌".

 

هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 




دوایین هەواڵەکان

دیاری حوسێن: پارتی بەبێ ئاسایکردنەوەی رەوشی کەرکووک شەرعیەت بە هیچ هەڵبژاردنێک نادات

WEDNESDAY, 16 JANUARY 2019 17:01:49

كەركووك-KDP.info- دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆتاییی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و پارێزگای کەرکووکیش دەگرێتەوە، بەرپرسێکی پارتی دەڵێ، لای ئێمە ھەڵبژاردنەکەی کەرکووک ھیچ شەرعیەتی نییە و لەگەڵ لایەنە کوردەکانی کەرکووکیش ئەو بابەتە یەکلا دەکەینەوە.

 
داوا دەکرێ سێ بەنداوی سنووری قەزای مێرگەسۆر تەواو بکرێن

WEDNESDAY, 16 JANUARY 2019 15:01:55

هەولێر-KDP.info- ساڵی ڕابردوو ھەرێمی کوردستان و تورکیا ڕێک کەوتوون لەسەر دروستکردنی سێ بەنداو، ئەندامێکی لیژنەی سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ، داوایان کردووە حکوومەتی بەغدا ھاوکار بێت بۆ دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانە و سوودی بۆ ھەرێم و عێراقیش دەبێت.

 
"ساڵی ڕابردوو زیاتر لە پێنج ھەزار ڕووداوی ئەمنی لە کەرکووک تۆمار کراون"

WEDNESDAY, 16 JANUARY 2019 15:01:30

کەرکووک-KDP.info- تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی شاری کەرکووک دانیشتووانەکەی دڵگران کردووە و سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕوونی کردەوە، تەنیا لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج ھەزار ڕووداوی ئەمنی لە کەرکووک تۆمار کراون.

 
دیندار زێباری: بە گوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە

WEDNESDAY, 16 JANUARY 2019 15:01:59

هەولێر-KDP.info-   لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان، بەردەوام لە چەند سەرچاوەیەکی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە تۆمەتی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ دەستگیرکراوان دەخرێتە پاڵ دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ وەک هێشتنەوەی ڕاگیراوان بۆ ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی دادگایی بکرێن  و کەیسەکانیان یەکلا بکرێتەوە. د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم پرسە دەڵێ، بە گوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە.

 
سه‌رۆک بارزانی به‌شداری له‌ پرسه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد

WEDNESDAY, 16 JANUARY 2019 14:01:27

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت بەشداری لە مەراسیمی پرسەی مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP