Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 02:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەم دەرفەتەش
| KDP.info


ئاریان فەرەج
لەوەتای كورد هەیە، بۆ ئازادی و مافی نەتەوەیی تێدەكۆشێ. هەر حزبێك لەو پێناوەدا نەهاتبێتە مەیدان، هەڵدەتۆقێ و ماوەیەك دێتە بەرباس و دواتر لە جێی خۆی دادەمركێتەوە و دەپوكێتەوە.
هەر كەس بە حەق نوێنەری كورد و حزبی هەڵقوڵاوی ناخی كوردستان بێت، لە چیاكان یان لە ژێرزەمینەكانی خەباتی نهێنی، لە شار یان لە شاخ، لە وڵات یان لە تاراوگە، لە خەباتی مەدەنی و سیاسی یان خەباتی چەكداری، لێرە یان لەبەغدا، دەبێ جگە لە هاواری كورد، داوای رەوای كورد، خەمە نەتەوەییەكانی كورد، هیچی دیكەی لە هەگبەدا نەبێ و ئامانج و مەیل و مەرامێكی دیكەی نەبێ.
ئەگەر كۆی حزبەكانی كوردستان، كۆی نوێنەرەكانیان بۆ ئەو مەبەست و ئامانجە هاوكۆییە و بۆ ئەو ئەركە نەتەوەییە دەنێرنە بەغدا، كەواتە دەبێ هەموان لە بەغدا هاودەنگ و هاوئاواز و یەك دەست و یەك بڕوا بن.
ئەگەر كۆی حزبەكان یەك ئامانج كۆیان دەكاتەوە و یەكدی تەواو دەكەن، كەواتە دزی و گزی لێككردن و یەكدی شكاندن و چاڵ بۆیەك هەڵكەندن و كورسیی یەكدی داگیركردن لە پای چی؟. كورسی و دەنگ بە گرینگتر زانین لە كوردایەتی و بەرژەوەندیی باڵای كوردستان لە پای چی؟. ئەگەر هەمووان یەك ئەجێندایان هەیە نەك ئەجێندای جیاجیا، وەك بە گوێی پارتییان نەكرد و پێكەوە بایكۆتیان نەكرد یان بە یەك لیست دانەبەزین، دزی و گزی و هەڕەشەی تێكدانی ئاساییشی كوردستان و ئەو مۆرە ناشرینەی بە ناوچاوانی كوردستانیانەوە نا و بە تەزویرچی وێنایان كرد، لە پای چی؟ ناكۆكی و چاولێك سووركردنەوە لەسەر یەك ئامانج مانای چی؟.
لەوەتەی كورد هەیە تەفرەقە و ناڕێكی و خۆخۆری دوژمنی باوەكوشتەیەتی، هەموو فورسەتەكانی رابردوو بە فورسەتی جێبەجێكردنی ئیرادەی سەربەخۆیی و ئەنجامەكانی ریفراندۆمیشەوە، هەمووی بە قوربانی ئەم خۆخۆری و ناپاكی و ناتەباییە كرا. بڵێی ئەم فورسەتە نوێەش هەر بە هەمان دەردی فورسەتەكانی پێشوو نەچێت.
لە واقیعی پەرتەوازەیی پێكهاتەكانی دیكەی عێراقدا، كورسییەكانی كورد ئەگەر یەك بن و لە پەرلەمانی عێراقدا یەكڕیز بن، گەورەترین هێزی نێو پەرلەمانەكەن. دەتوانن جوانترین گەمەی سیاسی بكەن و هەرچی ماف و مەرجی كورد هەیە بیسەپێنن. لە قۆناغی ئاوادا كورد لەگەڵ بەغدا بەرەو دانوستان و كێشمەكێشێكی سەخت مل دەنێ، ئەگەر سەنگ و قورسایی نەبێت، هەموو مافەكانی كورد قابیلی زەوتكردنن. ئەو سەنگ و قورساییە بە یەكدەنگی دێتەدی. ئەو رەوشە نالەبارەی ئێستا لە كوردستان لە ئارادایە رێگرە لەبەردەم یەكدەنگیی. كەواتە كۆی حزبەكان لەبەردەم ئیمتیحانێكی چارەنووسسازدان، ئەگەر یەكدەنگ نەبن، دەرفەتێكی دیكە لە دەست كورد دەچێ. دەبێ بە هەر شێوازێك بووە ئەو ناكۆكییە نێوخۆییە بێتە چارەسەركردن، ئەمجارەش كوردستان نەكرێتە قوربانی بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی و شەڕ لەسەر كورسیی تەزویر و دەنگی ساختە.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact