به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا گوتی، له به‌غدا كاندیدی پارتی نیزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌مه‌ش كورسییه‌كی مسۆگه‌ر كردووه و ئه‌مه یه‌كلایی بووەته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌راییی ده‌نگدانی 10 پارێزگای ڕاگه‌یاند، له‌وانه به‌غدا، كه لیستی سائیروون، كه پارتیش له‌گه‌ڵیان هاوپه‌یمان بووه و كاندیدێكی هه‌بووە، نیزیكه‌ی 200 هه‌زار ده‌نگیان له غدا به‌ده‌ست هێناوه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە ده‌ركه‌وت كاندیدی ئێمه نیزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌مه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ده‌بێته خاوه‌نی كورسییه‌ك."
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بووه و بۆ ئێمه یه‌كلایی بووەته‌وه و ته‌نیا ماوه كۆمسیۆن ڕایبگه‌یەنێت."
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له چوارچێوه‌ی لیستی سائیرون ژه‌ماره 156 كاندیدی ژماره 53 بوو به ناوی ئازاد حه‌مید.
بڵند ئیبراهیم