د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
هه‌رچیی كارگه و فابریقه‌ی به بریق و باقی ڕاگه‌یاندن هه‌یه، هه‌رچیی كه‌مپین و شێوازی تازه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناساندنی كاندیده‌كان هه‌یه، هه‌ر چه‌ند جۆر و شێوه‌ی پرۆپاگنده و ریكلام هه‌یه، له‌وانه‌ش گرتنه‌به‌ری شێوازی گۆڵبزی، یا میكاڤیلی ئاسا (هه‌ر هۆكارێ بگرنه به‌ر، تا ره‌چاوی ئامانجه‌كان بكات ) و هه‌موو تێوره‌كانی میدیایی به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه، له‌م ئان و ساته‌دا بیخه‌نه گه‌ڕ، ئه‌وه‌ی هه‌تانه، له ده‌نگ و جه‌ماوه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌یه و هیچیتر.
له كاتێكدا شێوازی میكاڤیلیانه ده‌مێكه (غایه و وسیله‌كه‌ی.. كه ئامانج و هۆكارن) بۆ رای گشتی و وه‌رگر ئه‌و ده‌مامكه بوون، راستییه‌كانی پێ حه‌شار نه‌ده‌درا و وه‌ك شێوازی گۆڵبزیش له میدیای سه‌رده‌مدا، سه‌ره‌نجام زۆرمه‌ودا كورت و بێ كاریگه‌ر و مایه‌پووچ ماونه‌ته‌وه.
ده‌كرێ ڕاشكاوانه‌تر بڵێین، ئیتر به‌سه كه پێشتر تاقی كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه مه‌بنی مه‌علومن، كار و به‌رهه‌متان دیاره نه‌ك مه‌جهولێكی وه‌ك وشترمرخ، سه‌ر و قه‌پۆزتان له‌نێو لمی بیابان ڕۆچووبێ و لاشه و به‌ده‌نیشاتان له ده‌ره‌وه به چاوی ڕووت مه‌بنی بینراو بێ. ئیتر كه‌سی تر نییه فریوی ده‌ن و، ناتوانن چیتریش خه‌ڵك چاوبه‌سته بكه‌ن و خۆڵ بكه‌نه چاوی ئه‌م و ئه‌و.
ئه‌و واقیعحاڵه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه، هه‌ر هیی ئێستا نییه، زاده‌ی دوێنێی بارودۆخه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانه، ئه‌و بارودۆخانه‌ی ته‌نیا له جه‌ماوه‌ری ئێوه نه‌بێ له كه‌سی تر نادیار نییه.
ئێوه ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كه دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوون، دژی خواستی هه‌ره پیرۆزی جه‌ماوه‌ر بوون.
ئێوه ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییانه‌ن هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخی كه‌سین، له شانۆگه‌رییه‌كه‌ی (ئۆدیب پاشا)ی سۆفۆكڵیس ده‌چن باوكی خۆی (لایۆس پاشا) بكوژێ و..تد، سه‌ره‌نجام وڵات توشی په‌تای كوشنده‌ی تاعون و جه‌وروسته‌م بێ.
چه‌نده ئه‌فسانه‌ییه ئۆدیبی گریكی، ئه‌وه‌نده‌ش له نێو به‌رگی ریالیستدایه ئۆدیب پاشا بچووكه‌كانی سۆڤۆكڵسی سه‌رده‌م.
له كاتێكدا جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری ئه‌مڕۆ به گه‌نجه ته‌مه‌ن 18ساڵییه‌كانیشه‌وه كه ته‌مه‌نی یاسایی رێگای به‌شداریكردنی ده‌نگدانیان پێده‌دات، له راستییه‌كان به‌ئاگان و تێده‌گه‌ن چ پارتێ مێژووكرده‌یه، كێ و چ لایه‌نێ هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ودیوی په‌رده‌كانه. ئه‌وان، ئه‌و گه‌نج و لاوانه.. ئه‌و خورت و مێرخاسانه به‌ر له هه‌مووان له هه‌موو كه‌ین و به‌ینه‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش به ئاگان.
گه‌نجان و لاوان و خورت و چاپووكانی كوردستان به‌ر له 17ی شوبات و، دوای 17ی شوباتیش زیت و چاوكراوه‌ن. بینه‌ری قسه و كردار و ره‌فتاری سه‌رده‌می پڕئه‌زموونن.
ئێوه سه‌فا و مه‌روای چوونه به‌غداتان، به مه‌به‌ستی دابڕینی سلێمانی له كوردستان و شكستپێهێنانی ئه‌زموونی حوكمداریی ده‌وڵه‌تی كوردستان له هه‌ولێر و تێكدانی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان بوو دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌تایبه‌تیش دوای داگیركردنی كه‌ركووك نه‌خشه و به‌رنامه‌كانتان هه‌ره‌سی هێنا و گۆڕه‌وشار بۆوه به جۆرێ و له دوای 12-5 یش، ده‌رفه‌تی سڕینه‌وه‌ی كوردستانتان له به‌غدا له ده‌ست ده‌چێ.
ئه‌زموونی پێشووی كورد له به‌غدا سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانه هه‌میشه پارته‌كانی دیكه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كا و پۆست و پله‌یان پێ ده‌به‌خشێ، نه‌ك خودی به‌غدا، له كوردستانیش پێگه‌ی حوكمڕانی له هه‌ولێری ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی پته‌وتر ده‌كا و ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆیشی بێ‌باك له به‌غدا، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش تۆكمه‌تر و به‌هێزتر ده‌كا.
تازه هاشوهوش و بریق و باقی فابریقه‌ی میدیا و تی ڤییه‌كان و، پڕدانه پارتی و مل له‌به‌ر ملنانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسیێ زیاتر فریاتان ناكه‌وێ.
پارتی ئه‌و پارته‌ی مێژووكرده‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونی 72 ساڵه‌ی ته‌مه‌نه، له ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌دا رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به خۆی سه‌رقاڵ كردووه، شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا كوردستانی له دوای كه‌وتنی كه‌ركووكدا له گه‌وره‌ترین شكست رزگار كرد، به ئیداره‌دانی سیاسیانه‌ی كاره‌ساته‌كه و هزری دیپلۆماسییانه‌ی ژێری، ئه‌مریكا و ڕووسیای له دوای به‌رگریی قاره‌مانه‌ی پردێ و سحێلا به جۆرێ سه‌رسام كردووه، كه بێ پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا و ناوچه‌كه‌دا نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، به‌ڵكو بێ پارتی له هاوكێشه‌كه‌دا، مه‌ترسیی چاوه‌ڕوانكراویش بێته ئاراوه.
بۆیه پارتی كه له دوای (12-5)یش ده‌چێته به‌غدا بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه نه‌ك بۆ پۆست و پایه.
چونكه تاپۆ و سه‌نه‌دی ریفڕاندۆمی سه‌رخۆییی كوردستانی له ده‌سته و، پشتئه‌ستووره به رێژه‌ی له 92%ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.