کەریم قادر
هه‌قم به سیاسه‌تكاره‌كانه‌وه نییه، كه بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی دوژمنایه‌تیی پارتی، چۆن وه‌ڵامی گوته‌زای "ئیرهابی فكری" ده‌ده‌نه‌وه، كه به‌رپرسانی باڵای پارتی به‌رامبه‌ر ره‌فتاری سیاسیی ئه‌و "به‌ره‌بابه سیاسییه" به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام، كه رۆشنبیرانێك به ئه‌نقه‌ست ئه‌م گوته‌زایه ده‌گشتێنن و به پاساوی كولتووری جوودا به‌رگری له‌و ره‌فتاره ده‌كه‌ن، كه به هۆیه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خوێنه‌ی له جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ڕژاوه، ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر نه‌بێت، كه له كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازیمان رژاوه، چی ئه‌وتۆی كه‌متر نییه، بۆیه مرۆڤ ناچاره له ڕوانگا‌ی نیشتمانییه‌وه نه‌ك حزبی، به‌رچاوڕوونییه‌كیان بداتێ بۆئه‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌م له‌پێناو ئاینده‌مان به‌و پرسیاره: (هۆكاری چییه تا ئێستا كورد به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌گه‌یشتووه؟) شیكارێكی ئه‌و ره‌فتاره سیاسییه بكه‌ن، كه له‌بری به‌رگریكردن له جێگیره نیشتمانییه‌كان و پێداگیریی له‌سه‌ر یه‌كریزی به چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و دڕدۆنگكردنی ئه‌ندامانی یه‌ك كۆڵان له یه‌كدی، خه‌ریكه ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی، وێڕای پیلانه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ری، به خۆراگریی خه‌ڵكی گشتی و قاره‌مانیی پێشمه‌رگه و شه‌ونخوونیی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه، بكه‌نه قوربانی ئه‌و نه‌فه‌سه دوژمنایه‌تییه، نه‌ك ململانێ و كێبه‌ڕكێی سیاسی.
ناچمه ناو ورده‌كارییه‌كانی سه‌رچاوه و چۆنیه‌تیی هاتنه‌ناوه‌وی ئه‌م گوته‌زایه بۆ ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كوردستان، چونكه سۆشیال‌میدیا زه‌مه‌نی درێژدادڕی یا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ توێژینه‌وه‌ی شیكاری، نه‌هێشتۆته‌وه یا به‌رته‌سكی كردۆته‌وه.
له كورترین پێناسه‌دا، ئه‌و ره‌فتار و كاره سیاسییه (ئیرهابی فكری) جۆرێكه له جۆره‌كانی ئایدیۆلۆژیا و بڕوای به كار و جوانیی ئه‌وی دی نییه، رێز له شارستانی، كولتوور و مێژوو ناگرێت، به‌های ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت، باكی به هۆكاره‌كانی خۆشگوزه‌رانی نییه، یا چالاكییه‌كه به جۆره‌ها ئامراز و شێواز كار ده‌كات بۆ شێواندنی راستییه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه بگات، كه كردوویه‌ته كاری له‌پێشینه.
قسه‌كردنی پارتی له‌سه‌ر هه‌بوونی "ئیرهابی فكری" له سلێمانی، په‌یوه‌ندی به په‌لاماره‌كانی دژ به باره‌گاكانی پارتی له‌و زۆنه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك له نووسینێكدا شیی كردۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و گوته‌زایه په‌یوه‌سته به‌و قوتابخانه سیاسییه‌ی عه‌یام زه‌مانێكه له‌و ده‌ڤه‌ره خه‌ڵكی پێ په‌روه‌رده ده‌كرێت یا فرچك ده‌درێت. ئه‌ویش ناشیرینكردنی سیاسه‌تی پارتی و له‌به‌رچاوخستنی كرانه‌وه و پێشكه‌وتنه‌كانی دۆزه ره‌واكه‌مانه بۆئه‌وه‌ی دووچاری نائومێدی و ره‌شبینییان بكات و، له دواجاردا خۆی بكات به شوان به مه‌به‌ستی قڵپكردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی گشت پێشكه‌وتنه‌كان. واته ئه‌و گوته‌زایه گشتگیر نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆشنبیرانێك له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌وچكی فرچكدانیان رمێنێ بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو تایبه‌ته به ئه‌وانه به له‌به‌ركردنی كراسی نیشتمانی و خۆكردن به شوان، به‌رنامه‌ی داگیركاران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. به مانایه‌كی دی، ئه‌و به‌ره‌بابه سیاسییه ده‌گرێته‌وه، شه‌ڕ دژ به سه‌وابیته نیشتمانییه‌كان و مافه سرووشتییه‌كان ده‌كه‌ن، كه پارتی به‌رگریكار و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی باڵابوونیانه.