Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 12:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كوردانی ئەمەریكا: ده‌بێ ئەو كەسانە نوێنه‌رایه‌تیمان بكه‌ن كە بەرگرییان لە كوردستان كرد
| KDP.info


 

واشنتن-KDP.info- تا دێت پشتیوانیكردن لە لیستی 184ی پارتی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان زیاتر دەبێت و، ڕەوەندی كوردییش لە ئەمەریكا دەڵێن، ئومێدیان بە پارتی هەیە كە كار بۆ مافەكانی گەلی كورد دەكات، بۆیە دەنگیان بۆ لیستی پارتییە.

كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ واشنتنی پایتەخت، كە 51 ویلایەتن، بڕیارە بەشداریی دەنگدانی رۆژی 12ی ئایاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن و، پارتی دیموركاتی كوردستانیش لە رێگای لقی 7ی پارتییەوە لە ئەمەریكا و كەنەدا، دەستی بە هەڵمەتی بانگەشە كردووە بۆ لیستی 184ی پارتی لە و وڵاتەدا.

حیكەمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی 7ی پارتی لە ئەمەریكا و كەنەدا، بۆ ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە رێگای ناوچە و كادیر و رێكخستنەكانمانەوە، پەیوەندی بە ڕەوەندی كوردەوە دەكەین و كار و چالاكیمان هەیە لە تەواوی ئەمەریكا و خەڵكی خۆمان تێدەگەیێنین كە بەشداریكردنیان لەم هەڵبژاردنەدا گرینگە و، هەر دەنگێك سەنگی خۆی هەیە و رێژەی گەورەی دەنگی ڕەوەندی كوردییش لە سنووری ئێمەدا، بۆ لیستی 184ی پارتییە."

بامەڕنی گوتیشی: "پارتی بۆ هەموو لایەك سەلماندوویەتی، تاكە لایەن كە پارێزگاری لە مافی گەلی كورد و خاكی كوردستان و كەركووك و خورماتوو و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان بكات و، كاریش بۆ سەربەخۆیی بكات، هەر پارتییە".

لای خۆیەوە، ڕەحیم ڕەشیدی، كە كوردێكی دانیشتووی ئەمەریكایە، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كورد لە ئەمەریكا رێژەی زۆرە، بەڵام بەسەر ویلایەتەكاندا دابەش بوون و دوای نسكۆی 1975 هاتوونەتە ئەمەریكا و زۆربەیشیان لایەنگر و ئەندامی پارتین و سۆز و وەفایەكی زۆریان بۆ پارتی هەیە، لەم هەڵبژاردنەیشدا دەنگیان بۆ لیستی 184ی پارتییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕووداوانانەی كە ڕوویان دا، پێم وایە نەك تەنیا ئەندامانی پارتی، بەڵكوو بەشێكی بەرچاو لە كوردانی تاراوگە سۆزی خۆیان بۆ لیستی 184 دەردەبڕن، لەبەر ئەوەی پێیان وایە ئەو لیستە هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی‌ و سەركەوتنەكانی داستانی مەحموودییە و سحێلا و پردێیە."

بارزان محەممەد، كە ئەویش كوردێكی تری نیشتەجێی ئەمەریكایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەرچەندە هەڵبژاردنی ئەمجارە وەكوو پێشوو نییە و گۆڕانكاری هەیە، بەڵام دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتییە، پێشمان خۆشە نوێنەرانمان ئەو كەسانە بن كە بەرگرییان لە كوردستان كرد و ئامادە بوون لە داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە، ئەوانەی كاریان بۆ سەربەخۆیی كردووە و دژی داگیركەران ڕاوەستاون، بۆیە وەكوو كوردێك داوا دەكەم هەموو خەڵكی خۆمان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەن و، دواجار گەلی كوردستان هەر دەیباتەوە."

دڵشاد خالیدیش، كوردێكی دیكەیە و دانیشتووی ئەمەریكایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئومێدمان بە پارتی هەیە كە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پاراستنی كوردستان هەوڵ دەدات، بۆیە دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتییە".

 

نەشوان بەرزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact