Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 16:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كاندیدانی پارتی لە هەولێر: بەرگری لە دەستكەوتەكان دەكەین و دەستكەوتی زیاتریش بە دەست دەهێنین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەشێك لە كاندیدانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێن، ئەگەر دەنگی پێویستیان بە دەست هێنا و چوونە بەغدا، بەرگری لە دەستكەوتەكان دەكەن و دەیانەوێت دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلی كوردستان بە دەست بهێنن.

كاوان ئیسماعیل، كاندیدی ژمارە 1 لەسەر لیستی پارتی لە پارێزگای هەولێر، گوتی: "ڕێگری دەكەم لە دەركردنی هەر یاسایەك كە دژی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بێت، هەروەها كار دەكەم لەسەر دەركردنی ئەو یاسانەی بەپێی دەستووری عێراق دەبووایە دەرچووبانایە و تا ئێستا دەرنەچوونە، كە تەوافوقی سیاسی لە عێراقدا دەپارێزن".

بەشیر خەلیل، كاندیدی ژمارە 2 دەڵێت: "لە رووی ئایینییەوە دەمانەوێت ئەو پەیامە بە بەغدا بدەین كە ئەگەر ئەوان بیانەوێت بە ناوی ئایین و مەزهەبەوە پێشێلی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی كوردستان بكەن، ئێمە پێیان دەڵێین، ئەو ئایینەی كە ئەوان لە رێگەیەوە ماف بە خۆیان دەدەن، هەمان ئایین ئەو مافەی بە ئێمە داوە، هەروەها هەوڵی گەڕانەوەی پارەی جووتیاران دەدەین كە تێكەڵ بە سیاسەت كراوە، هەروەها زۆر جەخت لە زامنكردنی مافی هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان دەكەینەوە".

محەممەدئەمین فارس، كاندیدی ژمارە 3ی پارتی لە سنووری لقی 10، ئاماژە دەدات: "دەمەوێت لە كاتی چوونم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بایەخ بەو پڕۆژانە بدەم كە لە بەرژەوەندیی گەلی كورددان، هەروەها دژی ئەو پڕۆژەیاسایانە دەوەستمەوە كە دژی گەلی كوردن، لەگەڵ ئەوەیشدا هەوڵی دابینكردنی بوودجەی پێویست بۆ پڕۆژەكانی ئاو و بەنداوەكان دەدەم، هەروەها دابینكردنی بوودجە بۆ هێزی پێشمەرگە، ئەوە كاری لەپێشینەی من دەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدانمان هەبێت".

كەریم كاوە كەریم، كاندیدی ژمارە 11 لەسەر لیستی پارتی لە لقی 26ی چۆمان، گوتی: "دەمانەوێت دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان بەدەست بهێنین، دەمانەوێت ئەو پەیامە بەرجەستە بكەین لە داهاتوودا، ئەو پەیامە خۆی دەبینێتەوە لە پەیامی نەتەوەییدا، گەڕانەوەی شكۆی نەتەوەیی، لەبەر ئەوەی ئەو شكۆیەی لەسەر دەستی لایەنەكانی دیكە شكێندرا، پارتی خۆی بە خاوەنی دەزانێت و ئێمە دەبێت بە نەتەوەییانە شكۆی كورد بگەڕێنینەوە، هەروەها دەمانەوێت یەكڕیزی نیشتمانی لەسەر دەستی پارتی بگەڕێتەوە، لەگەڵِ ئەوەیشدا پێداگری لەسەر هەموو مافەكانی گەلی كورد دەكەین و نامانەوێت چیدیكە مافی گەلی كورد پێشێل بكرێت، هەروەها كار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیتحادی دەكەین، كە دامەزراندنی ئەو ئەنجوومەنە شتێكی زۆر گرینگە بۆ كوردستان، لەبەر ئەوە مافی ڤیتۆ بە كوردستان دەدات، پەیامی پارتی پەیامێكی نەتەوەییە و دەمانەوێت خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین".

د. محەممەد شاكر، كاندیدی ژمارە 13ی پارتی دەڵێ: "بەرنامەی من جێبەجێكردنی بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەرنامەی پارتی دیار و ئاشكرایە و بەرگری لە دەستكەوتەكان دەكەین و دەمانەوێت دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلی كورد بە دەست بهێنین، دەمانەوێت ماددە دەستوورییەكان جێبەجێ بكەین، كە تا ئێستا زۆربەیان پێشێل كراون، ئەگەر جێبەجێ بكرێن، لە بەرژەوەندیی گەلی كورددایە".

ناسر یووسف، كاندیدی ژمارە 15ی لیستی پارتی لە پارێزگای هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "من كار دەكەم بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان، داكۆكی لە مافی گەلی كورد دەكەم و هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق، بە تایبەتی ئەو ماددانەی كە پەیوەندییان بە گەلی كوردەوە هەیە، هەروەها هەوڵ بۆ پێكەوەژیان دەدەم كە ئەوە درووشمێكی سەرەكیی پارتییە، هەروەها هەوڵی چاكسازی دەدەم و دژی گەندەڵكاران دەوەستمەوە".

ئەبووبەكر دێوانە حەمەد، كاندیدی ژمارە 19 لەسەر لیستی پارتی لە لقی 10 ڕوونی كردەوە: "بە دوای وەڵامی پرسیارێكدا دەگەڕێین، ئایا رۆڵی كورد لە هاوكێشەی سیاسیدا چی دەبێت، بەشدارێكی سەرەكی دەبین یان نا، ئەگەر بەشدار بین  كوا ماف و ئیمتیازاتی خەڵكی كوردستان، بۆیە كاركردنی ئێمە گەڕانەوەی هەموو ئەو مافە دەستووری و یاسایی و داراییانەی هەرێمی كوردستانە لە بەغدا، هەروەها پێویستە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەبێت".

هەدار زوبێر، كاندیدی ژمارە 20ی لیستی پارتی، گوتی: "وەكوو پارێزەر و كچە ئەنفالێك، زیاتر لە 8 ساڵ خۆبەخشانە توانیومە لە بەغدا بەرگری لە مافی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكەم، ئێستایش پەیام و پڕۆژەی من خزمەتكردنە بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و هێزی پێشمەرگە، چونكە ئێمە وەكوو كورد خاوەن پێنج قەزیەی گەورەین لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، ئەنفال، هەڵەبجە، بارزانییەكان، كوردانی فەیلی، ڕاپەڕین، لە هەر پێنج كەیسەكەدا بڕیار لەسەر سێ شتی زۆر گرینگ دراون و دەمەوێت لەسەر هەر پێنج كەیسەكە كار بكەم".

دكتۆرە شەیما نەجم، كاندیدی ژمارە 30 لە سنووری لقی 10، گوتی: "من كوردی فەیلیم و بە فەرمانی سەرۆك بارزانی كاندید كراوم لەناو لیستی پارتیدا، بە ناوی هەموو كوردانی فەیلییەوە سوپاسی سەركردایەتیی پارتی دەكەم، خزمەتكردنی خەڵك ئامانجمانە، كاتێك كە چوومە بەغدا دەمەوێت مافی كوردانی فەیلی كە لە بەغدا خوراوە، ئەو مافە بگەڕێنمەوە، هەروەها گرینگی بە ئاوەدانكردنەوەی  دێهاتەكان و كەرتی گەشتیاری دەدەم، بۆ ئەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشەوە بچێت".

ڕابین شێروانی




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact