Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 19:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمەریکا پشتگیریی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  جەنەرال پاول فانک و شاندی یاوەری کە پێکهاتەیەکی دیپلوماسی و سەربازی بوون، لە دیداریاندا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دووپاتیان کردەوە کە وەک کیانێکی دەستووری پشتگیری لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەن و خوازیارن پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی فراوانتر و بەهیزتر ببێت.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال پاول فانک و شاندی یاوەری کە پێکهاتەیەکی دیپلوماسی و سەربازی بوو کرد.
لەم دیدارەدا دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا تاوتوێ کران.
لە میانەی دانیشتنەکەدا شاندی ئەمەریکایی دووپاتیان کردەوە کە وەک کیانێکی دەستووری پشتگیری لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەن و خوازیارن پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی فراوانتر و بەهیزتر ببێت.
لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی کردەوە تیرۆریستیەکان، شاندی ئەمەریکی پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند کە خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت.
لە بەرامبەردا مەسروور بارزانی جەختی لە سەر پێویستیی  هاوکاریی هەمە لایەنە کردەوە تاکو هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکان هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبکرێن.
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact