هەولێر-KDP.info- دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە میانی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەی کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رایگەیاند، دروستكردنی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ده‌ریده‌خات پابه‌ندیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ شان به‌شان وه‌ستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌كاتێكدا خه‌ریكی دروستكردنی داهاتوویه‌كی گه‌شاوه‌تر بێت له داهاتوودا.
به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
میوانه خۆشه‌ویسته‌كان
زۆر خۆشحاڵم و به‌خێر بێن..
ئه‌مڕۆ لێره له هه‌ولێرم بۆ ڕاگه‌یاندن و بیناكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ كونسووڵخانه‌ی گشتیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر.
باڵه‌خانه‌ی كونسووڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م پارچه زه‌ویه قه‌شه‌نگه درو‌ست ده‌كرێت كه نزیكه‌ی پێنج ساڵ به‌رله ئێستا سه‌ردانم كرد. ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی كونسولخانه كه لێره درو‌ست ده‌كرێت، نوێنه‌رایه‌تیی باشترینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له بیناسازی، ته‌لارسازی، ئه‌ندازه، ته‌كنه‌لۆجیا، پاراستنی ژینگه، هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ و بێگومان دیپلۆماسیه‌تیش.
ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ئاماژه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌داره بۆ پابه‌ندیی به‌رده‌وامیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكه‌ڵكێشی دروستكردن و پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی كوردستانی عێراقی به‌هێز له چوارچیوه‌ی عێراقێكی دیموكرات و فیدرال و گه‌شه‌سه‌ندوودا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین ده‌یه به‌رده‌وامه، دروستكردنی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ده‌ریده‌خات پابه‌ندیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ شان به‌شان وه‌ستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌كاتێكدا خه‌ریكی دروستكردنی داهاتوویه‌كی گه‌شاوه‌تر بێت له داهاتوودا.
ڕێگه‌م پێبده‌ن چه‌ند نموونه‌یه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك لێره هه‌مانه. یه‌كێك له نموونه‌كان پرۆگرامی به‌رپرسیارێتی و جێبه‌جیكاریى حكوومیی عێراقییه كه له 12ی مانگی ئازاردا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نووسینگه‌ی پرۆگرامه‌كه‌مان لێره له هه‌ولێر كرده‌وه.
ئه‌م پرۆگرامه یارمه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كارگێڕیى دارایی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر بكات و دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌م باشتركردنانه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له دروستكردنی پردی په‌روه‌رده‌یی و كلتوورییش.
ساڵانه زیاتر له 450 كه‌سی عێراق گه‌شت بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی پڕۆفێشناڵی و په‌روه‌رده‌ییدا، هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌كانی وه‌كو بورسى فۆلبرایت و پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی سه‌ركرده‌ی گه‌نجی عێراقی و پرۆگرامی هامفری.
ساڵانه پشتیوانیی پرۆگرامی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ین بۆ زیاتر له 600 كه‌س له‌وانه‌ی كه له عێراقدا پشتگوێ خراون. به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری عێراقن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان ژنان و پیاوان و گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستانن. به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كانمان هه‌مه‌جۆرن له قوتابییه‌كی یه‌كی ئاماده‌ییه‌وه كه شاره‌كه‌ی هه‌رگیز جێنه‌هێشتووه تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌ڕه‌تی پیشه‌كانیانن بۆ پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتووییان تاكو ڕۆڵ و به‌شدارییان هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی عێراقدا وه‌ك وڵاتێكی دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌قامگیر.
نموونه‌ی كۆتاییشم ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر عه‌لی سندی له مانگی شوباتدا سه‌رۆكایه‌تیی شاندی كوردی كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق. پێموایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاڵێك یاخود ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی هێنانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه مێژوویه‌كی زۆر باش و ئه‌رێنی له كاری بازرگانیدا هه‌یه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكات و زیاتر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوانی خاوه‌نكاری كورد دا كار بكات تاكو سه‌رنجی زیاتر بۆ ئه‌م هه‌رێمه ڕابكێشێت.
دووباره زۆر خۆشحاڵم كه لێره هاوڕێیه‌تیتان ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران و به‌ڕێز خانمی وه‌زیر، زۆر خۆشحاڵم كه لێره ڕایده‌گه‌یه‌نین بینایه‌ی نوێی كونسوڵخانه له‌سه‌ر ئه‌م پارچه زه‌وییه له‌ژێر سێبه‌ری شاخه‌كاندا درو‌ست ده‌كه‌ین. زۆر خۆشحاڵم و به خۆشبینییه‌وه سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌م كه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی كونسولخانه درو‌ست ده‌كرێت.
زۆر سوپاس