Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 20:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگیری سەرۆکی پارتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە و سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ کرد و لە كۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو دەنگدەرانى كوردستان و عێراق کرا کە ئاسایشى كۆمەڵایەتى و سەقامگیریى وڵات لە پێشەنگى ئەولەویات و گرنگیپێداندا بێت.

ئەنجومەنى سەركردایەتیى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوونەوەیەکی فراوانى بە سەرپەرشتیى هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆكى پارتى ئەنجام دا، كە تێیدا تەواوى ئەندامانى سەركردایەتى و یەدەكەكان و بەرپرسانى ئۆرگانە ناوەندى و لقەكان بەشدار بوون.

دواى وەستانى دەقیقەیەك بۆ ڕێزگرتن لە گیانى پاكى شەهیدان و سەروەریان بارزانى نەمر و كاكە ئیدریسى هەمیشە زیندوو, كۆبوونەوە ئەم تەوەرانەى خوارەوەى خستە بەرباس و گفتوگۆكردن:

تەوەرى یەكەم:- بارودۆخى ناوچە بەگشتى و ڕووداوە هەنووكەییەكان لە عێراق و كوردستان بەتایبەتى و بڕیار درا خوێندنەوەیەكى واقیعى و مامەڵەیەكى ئەرێنى لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا بكرێت بە پشتبەستن بە دیالۆگى سەردەمیانە و چارەسەرى ئاشتییانە لەبەرچاو بگیرێن لە هەموو بوارەكاندا بە مەبەستى دەستەبەركردنى ئاسایش و سەقامگیرى بۆ ناوچەكە.

تەوەرى دووەم:- سەبارەت بە پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق كە لە ١٢/٥/٢٠١٨ ئەنجام دەدرێت كۆ بوونەوە بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەم پرۆسەیە و پابەندیى پارتیمانى تەئكید كردەوە بە میثاقى شەرەفى كە هێز و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان و عێراق لە ژێر چاودێریى نوێنەرى نەتەوە یەكگرتووەكان واژۆیان كردووە، هەروەها ئاماژە بەو ئامادەكارییانە كرا كە ئۆرگانەكانى پارتیمان و دەزگاى هەڵبژاردن بەتایبەتى هەنگاویان بۆ هاوێشتووە.

كۆبوونەوە داواى لە بەرپرسان و كادیر و ئەندام و لایەنگران و دۆستانى پارتیمان كرد هەرچى لە توانایاندا بێت بیخەنە گەڕ بۆ بەشدارى و سەرخستنى پرۆسەكە و مسۆگەركردنى هەرچى زۆرترى دەنگ بۆ لیست و كاندیدەكانى پارتى, هەروەها پابەندبوونێكى تەواوی نیشان دا بەو یاسا و ڕێسایانەى هەڵبژاردن كە لە كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان دەرچوون.

دواجار كۆبوونەوە داوا لە هەموو دەنگدەرانى كوردستان و عێراق دەكات ئاسایشى كۆمەڵایەتى و سەقامگیریى وڵات لە پێشەنگى ئەولەویات و گرنگیپێداندا بێت.

تەوەرى سێیەم:- كۆبوونەوە بە بایەخەوە لەسەر بارودۆخى عێراق ڕاوەستا كە لە حاڵەتێكى تایبەتدایە, لە لایەكەوە هەموو پێكهاتەكانى پرۆسەى سیاسیى عێراق داواى پتەوكردنى پەیوەندى و كارى هاوبەش لە چواچێوەى پابەندبوون بە دەستوورى عێراق دوور لە بەرژەوندیى تەسك و ئینتقائى لە جێبەجێكردنى بڕگە و ماددە دەستوورییەكان, هەروەها باشتركردنى بارودۆخى ئاسایش و ژیان و بژێوى خەڵك و دەستەبەركردنى ئازادییە گشتی و تاكە كەسییەكان و لە لایەكى دیكەوە، نەهێشتنى ڕواڵەتى جیاوازى و یەكترقبوڵنەكردن لەسەر بنەماى نەتەوەیی و ئایینى و ئایینزایى كە جێگاى نیگەرانیى كۆبوونەوە بوو, چونكە دەبێتە هۆى دوورخستنەوەى عێراق لە ڕۆڵى هەرێمایەتى و دەولى و سەربەخۆیى وڵات لە لایەك و لە لایەكى دیكەوە تەشەنەسەندنى قەیران و گرفتە ناوخۆییەكان.

  ئەنجومەنى سەركردایەتى

پارتى دیموكراتى كوردستان




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact