هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له90 هه‌زارەوە بۆ 120 هه‌زار دینار و له‌م مانگه‌وه به سیسته‌می نوێ مووچه‌کەیان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌مزه مه‌غدید، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له90 هه‌زارەوە بۆ 150 هه‌زار دینار زیاد بكرێت، وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و بڕیاری داوه كه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له 90 هه‌زار دینارەوە بۆ 120 هه‌زار دینار زیاد بكرێت، چونكه وه‌كو خۆیان باسیان لێ كردووه ئێستا توانایان نییه بۆ150 هه‌زار دینار زیادی بكه‌ن."
هه‌مزه مه‌غدید گوتی: "ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه هیچ مووچه‌یان نییه 120 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رن، وه‌كو پێشوو 60 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، بۆیه ته‌نیا ده‌ستكاریی مووچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه كراوه كه هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه."
مه‌غدید ڕوونیشی كرده‌وه: "بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام هی كه‌مئه‌ندامان هه‌ندێك دوا ده‌كه‌وێت، چونكه پێویسته به سیسته‌می نوێ لیستی مووچەکە‌یان ئاماده بكرێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت تا كۆتاییی ئه‌م هه‌فته‌یه لیست ئاماده بكرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌وانیش دابه‌ش بكرێت."
به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامانی هه‌رێمی كوردستان 107 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه.
بڵند ئیبراهیم