ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان
لیستی ژماره 184
پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھەمیشە پەیامی دیموکرسی و خەباتە لە پێناو وەدیھێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان، پەیامێک ڕۆچوو بەنێو ئەزموونە مێژووییەکاندا.
جارێکی‌تریش، بە دەنگی بڵند و بە گیانی دیموکراسییەوە، ڕوو لە ھەموو لایەک دەکەین و دەڵێین: بەشداریکردنتان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشداریکردنە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی، بۆیە، کە بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچین، ئەو ڕاستییە مێژووییەتان لە بیر بێت، کە پارتی دیموکراتی کوردستان خۆڕاگرانه و شێلگیرانه خاوەنی دۆزە گەورەکەیە، دۆزی گەلێک، کە بەردەوام لە کۆڕی ڕاستەقینەی خەبات دایە لە پێناو چه‌ندین چەمکی ڕۆشنیی سەردەمیانە، کە خۆیان لە: ئازادی، پێکەوەژیانی دیموکراسی و کوردستانێکی گەشتر بەرجەستە دەکات.
پێکەوە بەرەو پرۆسەی دەنگدان دەڕۆین، پرۆسەیەک، کە گیانی شەھیدەکان ئاسوودە و خەباتی گەلەکەمان بەرھەمدار دەکات، بەڵێ پێکەوە و بە دروشمی (ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان) و بە بڕوایەکی پتەو و ئامانجبینەوە، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره (184) و کاندیدەکانی دەدەین.
به‌رنامه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2018
پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکات بۆ پاراستنی مافی کورد و کوردستانیان. ئێمە باوەڕمان وایە ئه‌و مافانه به دڵنیابوونەوە لە مافی هەموو عێراقییەکان دەپارێزرێت. عێراق ئەوکاتە سەرکەوتوو دەبێت کە حکومەتی فیدراڵی رێز لە ده‌ستوور و فیدراڵیزم و دەسەڵاتی یاسا و فرەڕەنگی هەموو پێكهاتاكان بگرێت کە لە عێراقدا دەژین.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە مافی خه‌ڵكی کوردستانی لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە. خه‌باتده‌كه‌ین پێگەی کورد و كوردستان لە عێراق و دەرەوە به‌هێز بێت. هه‌روه‌ها لەگەڵ پارتەکانی دیکەی عێراقدا کاردەکەین کە هەمان تێڕوانینیان لەسەر عێراقی فیدراڵ هەیە و باوەڕیان بە پێكه‌وه‌ژیان و فرەڕەنگییە.
پارتی، به‌رده‌وامده‌بێت له تێكۆشان و دیالۆگی جدی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به شێوازی ئاشتیانه و بۆ به‌دیهێنانی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری و مسۆگه‌ركردنی ئه‌و مافه ره‌وایه بۆ گه‌لی كوردستان.
پەیمان دەدەین بۆبه‌دیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە كه له ئەولەویەتی به‌رنامه‌ی کاری ئێمەدا ده‌بن لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا.
1. پاراستنی ماف و ئازادییه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمێكی یه‌كگرتووی به‌هێز.
2. وێڕای قه‌درزانین و پێزانینی پارتی بۆ خۆڕاگری و ته‌حه‌مولی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، پێداگیری و هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له داهاته‌كانی عێراق و كۆتاییهێنان به‌و غه‌دره‌ی چه‌ندین ساڵه له گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ له‌بواری بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كان.
3. پیاده‌كردنی ده‌ستوور به ته‌واوی ماده و بڕگه‌كانیه‌وه، كه تاكه زامنی به‌رده‌وامیی یه‌كگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خاك و گه‌ل و سه‌روه‌ریی عێراقه و پابه‌ندبوون به ده‌ق و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر پرنسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق داڕێژراوه.
4. جێبه‌جێكردنی ده‌ستوبردی مادده‌ی سه‌دوچل (140) به ئاساییه‌كردنه‌وه و سه‌رژمێری و راپرسییه‌وه و كۆتاییهێنان به ره‌وشی ناجۆری كه‌ركوك و كۆی شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زیانلێكه‌وتوانی روداو و شاڵاوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.
5. پاراستنی سیستمی كۆماریی ئیتیحادیی دیموكراتیی فره‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نیی موئه‌سسه‌ساتی به‌رمه‌بنای شه‌راكه‌ت و هاوڵاتیبوونی یه‌كسان.
6. عێڕاق وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزای جیاوازه، ده‌بێ رێز له جیاوازیه‌كان بگیرێت و ئازادییان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و ئه‌و جیاوازیانه ببنه خاڵی به‌هێزی وڵاته‌كه و، ئیرهاب و گوشاری كه‌به‌مه‌به‌ست دروستده‌كرێت به‌ئامانجی كۆچپێكردن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، كۆتایی پێ بێت.
7. دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی و ده‌رچواندنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له ده‌ستووردا بنه‌مایان داڕێژراوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان.
8. پاراستنی ئه‌و سه‌قامگیری و ئاسایشه دابینكراوه‌ی ساڵانێكه به هیمه‌تی رۆڵه‌كانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كوردستان هاتۆته كایه‌وه.
9. بۆ ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ریی و پێكه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵی فراوان بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی جینۆساید و سزادانی تاوانبارانی جه‌نگ.
10. بێلایه‌نی سوپای عێڕاق و هه‌یكه‌له و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستووربێت، هه‌روه‌ها رێگریكردن له میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا.
11. هاوكاری دادپه‌روه‌رانه و دانپێدانان به پێشمه‌رگه و دابینكردنی ماف و پێداویستیه‌كانی له هه‌موو رویه‌كه‌وه، كه به ئازایه‌تی و خۆڕاگری و پێشكه‌شكردنی هه‌زاران شه‌هید و بریندار كوردستان و عێڕاقیان و جیهانیشیان له تیرۆریستان پاراست.
12. بۆ چاكسازی ئابوری و دارایی بنه‌ڕه‌تی كه عێراق له داروخانی ئابوری قورتار بكات.
13. بۆ ریفۆرمێكی سیاسی و ئیداری گشتگیر كه رێز و سه‌روه‌ریی بۆ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سته‌به‌ربكات.
14. داكۆكیكردن له مافه سیاسی و ئیداری و كولتورییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوری و ئه‌رمه‌ن مافی كوردانی ئێزدی و فه‌یلی.
بۆ كۆی ئه‌و ئامانجانه و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڵگرتنی سزا و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كوردستان، هه‌ڵبژاردن له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكدا به میكانیزم و رێگه‌یه‌كی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتییانه ده‌زانین بۆ داكۆكی له مافه‌كانی كورد و كوردستانیان.