Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 JUL 2018 20:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئاژانسه‌كان له‌ زاری پووتینه‌وه‌: هێرشێكی دیكه‌ بكرێته‌ سه‌ر سووریا، پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی تێك ده‌چێ
| KDP.info


 

موسكو-KDP.info- ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌سه‌ر زاری كرملینه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك پووتین به‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ بۆ سه‌ر سووریا، پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی تێك ده‌دات.

پووتین و ڕوحانی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كه‌ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بوون، ١٠٣ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی نێوه‌نده‌ كیمیاییه‌كانی سووریا كردن.
وه‌ك ئاژانسه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو سه‌ركۆمار كۆك بوون له‌وه‌ی، كه‌ ئه‌م گورزوه‌شاندنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رفه‌تی چاره‌ی كێشه‌ی سووریای له‌ ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه‌ له‌بار بردووه‌.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی كرملین كه‌ ئاژانسه‌ ڕووسیاییه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ''به‌ تایبه‌ت ڤلادیمێر پووتین جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بێتو ئه‌و كرده‌ سه‌ربازیانه‌ به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێ؛ چونكه‌ ئه‌م كردانه‌ پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.''

زریان زیاد




دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای دھۆک ھەڵمەتی داماڵینی چەکی بێمۆڵەت دەست پێ دەکات

TUESDAY, 17 JULY 2018 16:07:28

دهۆك-KDP.info- پۆلیسی دھۆک لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری داماڵینی چەکی بێمۆڵەت خۆی ئامادە دەکات. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دھۆک دەڵێ، ھەرسێ بڕیاری لیژنەی ئەمنیی پارێزگای دھۆک وەک خۆیان جێبەجێ دەکەن.

 
جووتیار ئاکرەیی: کۆمسیۆن ٢٠٠ ھەزار ناوی سڕ کردووە

TUESDAY, 17 JULY 2018 15:07:41

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان داوای لە ھاووڵاتییان کرد سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان و ڕوونی کردەوە، دەیان ھەزار ناو سڕ کراون بەبێ پشتڕاستکردنەوە مافی دەنگدانیان نامێنێ.

 
ئێران جارێکی دیکە سنووری باڵەکایەتی تۆپباران کردەوە

TUESDAY, 17 JULY 2018 15:07:51

حاجی ئۆمه‌ران  -KDP.info-به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد، ئێران جارێكی دیكه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی تۆپباران كردووه‌ و زیانی گیانی و ماددی هه‌بووه‌.

 
هاوکاریی خێزانە بێسەرپەرشتەکان کرا

TUESDAY, 17 JULY 2018 15:07:40

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی کۆمەڵێک خێرخواز مانگانە بڕە هاوکارییەک دەبەخشێتە خێزانە بێسەرپەرشتەکان لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی باری ئابووریی خێزانەکان.

 
ماموستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی:ڕه‌وشی عێراق به‌ره‌وخه‌راپتر ده‌ڕوات

TUESDAY, 17 JULY 2018 15:07:51

له‌ 10 ڕۆژی ڕابردوو له‌ پارێزگای به‌سره‌ خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی هاوڵاتییانی عێراق ده‌ستی پێكرد له‌ ئێسته‌دا به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌،ماموستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی پێیان واییه‌ حكومه‌تی ئێسته‌ی عێراق شكستی خواردووه‌،تادێت ڕه‌وشی عێراق به‌ره‌وخه‌راپتر ده‌ڕوات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP