Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 25 APR 2018 21:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"هەماهەنگی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بەردەوامی دەبێ"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی عێراق له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، دووپاتی له‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كرده‌وه‌ و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له‌ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.

ئەمرۆ 15/4/2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال برێتلی بێكه‌ر سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی عێراق له‌ بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندی یاوەری کرد و رایگه‌یاند له‌پێناو به‌دیهاتنی ئاشتی و سه‌قامگیری پێویسته‌ یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین و گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان بكه‌ین.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندەکانی ناوچەکە و بەردەوامیی هەماهەنگی هەردوولا لە جەنگی دژ بە تیرۆر و پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌ دوولایەنەکان گفتوگۆیان لەسەر کرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتی له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور پێشمه‌رگه‌ هێزێكی ده‌ستوورییه‌ و  پێویسته‌ ته‌واوی پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان و مافه‌ داراییه‌كانی بۆ دابین بكرێت. په‌یوه‌ند به‌ جێبه‌جێكردنی مافه‌كان مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانی جێبه‌جێكردووه‌، له‌به‌رامبه‌رداپێویسته‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانیشی جێبه‌جێ بكرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باس له‌ میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كرا و ئاماژه‌ به‌وه‌ درا، كه‌ بە چارەسەریی بنەڕەتیی کێشەکان ده‌توانرێت زەمینەی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە دەڤەرەکە لەناو ببردرێت.
له‌لای خۆیه‌وه‌‌ جه‌نه‌ڕاڵ برێتلی بێكه‌ر دووپاتی له‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كرده‌وه‌ و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له‌ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.
باسكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و میكانیزمی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
 




دوایین هەواڵەکان

هەڤوەڵاتیان: دێ دەنگ ب لیستا خودانا داستانێن پردێ و سحیلا دەین

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 18:04:08

دهۆک-KDP.info- هەڤوەڵاتیێن پارێزگەها دهۆکێ ددەنە دیارکرن، ژبۆ رۆژا دەنگدانێ ب دل و جان ل سەر سندۆقان ئامادەبن و دەنگ ب لیستا ١٨٤ یا خودانا داستانێن پردێ و سحێلا دەین.

 
د. ساڵح مه‌لا عومەر: خەڵکی کوردستان دەنگ بەو لیستە دەدەن کە خاوەنی ریفراندۆمە

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 16:04:35

هه‌ولێر-KDP.info- ماموستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌م جاره‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به‌و لیسته‌ ده‌ده‌ن كه‌ خاوه‌نی ڕیفراندۆمه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، چونكه‌ بینیمان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌جیاتی به‌رگریكردن له ‌خه‌ڵكی كوردستان ببوونه‌ پارێزه‌ری به‌غدا و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌كرد و دژی ئه‌وان ده‌نگیان ده‌دا.

 
مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە پڕۆفیسۆرعزەدین مستەفا ڕەسووڵ و فاروق مەلا مستەفا دەکات

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 16:04:19

بەڕێزان پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ

 
ھێڵێکی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ دھۆک ڕادەکێشرێت

WEDNESDAY, 25 APRIL 2018 15:04:31

دهۆک-KDP.info- بڕیارە ھێڵێکی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ  شاری دھۆک دابین بکرێت و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دھۆکیش دەڵێ، ئاوی دەوروبەری دھۆک بەرەو سوێربوونە و بە ڕاکێشانی ئاوی بەنداوی مووسڵ کێشەی کەمئاوی چاسەرە دەکەین.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP