Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 DEC 2018 06:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پێكهاتەكانی كەركووك، هەڕەشەی بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان دەكەن
| KDP.info


 

كەركووك-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك_ گەرمیانی پارتی دەڵێ، لە كەركووك پێكهاتەكان كۆمەڵێك داواكارییان لەبارەی  دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە پێشكەشی ئیدارەی شارەكە كردووە، ئەگەر بۆیان جێبەجێ نەكرێت، بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن.

 لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، دۆخی ئەمنیی شارەكە بەردەوام لە خراپبووندایە و شارەكەیش بەسەربازی كراوە و كوشتن و دزین و رفاندن لێی بەردەوامە، لە ئێستایشدا بە هۆی خراپیی دۆخی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، خەڵكی زۆر ناڕازییە و، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش لەو شارە دەستی پێ كردووە ولایەنە كوردیەكانیش جگە لە پارتی، بەشداری لەو هەڵبژاردنانەدا دەكەن لە كەركووك.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك_ گەرمیانی پارتی، عەدنان كەركووكی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە سنووری كەركووك لە دوێنێوە لەلایەن بەشێك لەلایەنە كوردییەكانەوە دەستیان پێ كردووە و، ئەمڕۆیش ئەوانەی دیكە دەستیان پێ كرد، بەڵام بە هیچ شێوەیەك رێگە بە هیچ كەسێك نادرێت ئاڵای كوردستان بەكار بێنن و لە بانگەشەكانیشدا هیچ سیمایەكی كوردستانی بەدی ناكرێت".

كەركووكی گوتیشی، دژەتیرۆری عێراق سەرپەرشتیی دۆخی ئەمنیی  شارەكە دەكات و، هێزێكی زۆری عێراقییش رەوانەی شارەكە كراوە و لە ژێر سەرپەشتیی ئەواندا بانگەشە بەڕێوە دەچێت .

ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە: "كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی لە كەركووك بە ناوی خەڵكی شارەكەوە لە هەر سێ پێكهاتەكان، كۆمەڵێك داواكارییان ئامادە كردووە لەبارەی خراپیی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە شارەكەدا و داویانە بە ئیدارەی شارەكە و هەڕەشەی ئەوەیان كردووە كە، ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێن، بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئیدارەی شارەكەیش تائێستا وەڵامی ئەوانی نەداوەتەوە و بڕوایش ناكەم وەڵامیان بداتەوە".

دەشڵێ: "ئەگەر وەڵامی داواكاریی خەڵكەكە نەدەنەوە كە نوێنەری هەموو پێكهاتەكانن، رەنگە بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكەن، چونكە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی شارەكە زۆر خراپە و خراپتریش دەبێت".

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه‌

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 20:12:27

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانی گرنگیى به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه. هاوكات هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بگێڕێت، چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار ده‌بێت.

 
سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی موقه‌ده‌م زوبێر خدر ره‌سوڵ

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 20:12:55

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

شاندێكی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 19:12:58

هەولێر-KDP.info-  شاندێكی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ  كردنه‌وه‌ى خولى راهینان و گه‌شه‌پێدانى تواناكان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خولى نوێى په‌رله‌مان نیشانداو  جه‌ختیشیان له‌سه‌ر كاركردنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌ له‌ هه‌ردوو بوارى  چاودێریى دارایی گشتى و چاكسازى له‌بوارى وزه‌دا به‌تایبه‌تى له‌بوارى كه‌رتى كاره‌بادا.

وەزیری وزەی ئەمەریکا سڵاو و سوپاسگوزاری تایبەتی مایک پێنسی بە سەرۆک بارزانی گەیاند

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 19:12:33

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریكا كۆبووەوە و لە دیدارەکەدا وەزیری وزەی ئەمریکا، سڵاوی تایبەتی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکای بە سەرۆک بارزانی گەیاند، سوپاسگوزاری تایبەتی ئەویشی بە سەرۆک بارزانی گەیاند، سەبارەت بە پەنادان و حەوانەوە و پاراستنی پێکهاتە ئایینییەکان بەتایبەتی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستاندا. هیواشی خواست ئەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە پەڕاگەندەو ئاوارە بوون بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

مه‌سروور بارزانی: ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە شێوەیەکی کرداری سوود لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی ستراتیژی ئەمەریکا و عێراق وەرگرێت

TUESDAY, 11 DECEMBER 2018 19:12:33

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا مەسروور بارزانی رایگەیاند،  ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە شێوەیەکی کرداری سوود لە رێکەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمەریکا و عێراق وەرگرێت بە تایبەت لە بواری کەرتەکانی وزە و ئابووری و چاکسازی.



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP