Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 16:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: شەش مانگە نەوتی كەركووك بە تاڵان دەبرێت
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماوەی 6 مانگە نەوتی کەرکووك ناگه‌رێته‌وه‌ به‌غدا و هیچ کەسێکیش لەبەرامبەردا هەڵوێستی نەبووە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونی كردەوە "ھەندێك پەرلەمانتاری كورد ھەن لە بەغدا، كاتێك كە نەوتی كەركووك داھاتەكەی بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان دابین دەكرا، دەیانگوت، نەوتی كەركووك بە تاڵان دەبێت، بەڵام ئێستا ماوەی شەش مانگە نەوتی كەركووك بە تاڵان رەوانەی ئێران دەكرێت، كەس لەسەر ئەو بابەتە نایەتە دەنگ.''

له‌و سه‌میناره‌دا كه‌ له‌ زانكۆی پۆلی ته‌كنیكیی هه‌ولێر ساز درابوو، لەبارەی چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "داھاتووی ناوچە كێشە لەسەرەكان پەیوەستە بە یەكگرتوویی و یەكڕیزیی نێوماڵی كورد، بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك، دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئەو دۆخە سەپێندراوەی سەر كەركووك رەت بكەنەوە".

لە 16 ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و سوپای عێراق شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیان داگیر كرد، نەوته‌كه‌شی بە قاچاخ ده‌برێ.

كوردستان٢٤
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact