هه‌ولێر-KDP.info- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بڕیارە ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەولێر ببەسترێت، مەرج و وادەی دابەشکردنی خانووی کۆرییەکان رادەگەیەندرێت.
بەشی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە نووسراوێکیدا کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ، لە دیوانی پارێزگا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وادە و مەرجەکانی دابەشکردنی خانووەکانی گوندی کۆری رادەگەیەندرێت.
پڕۆژەی گوندی كۆری له ساڵی 2014 به پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور، لە سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زه‌وی لە شاری هەولێر ده‌ستی پێكرد، ئەویش به مەبە‌ستی دروستكردنی 6 هه‌زار و 512 خانوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كرێنشینان له هه‌ولێر.
خێڵان بەختیار