هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له شارى كه‌ركووك، گه‌نجێكى كوردى كه‌ركووك كه به جلى كوردییه‌وه ئاڵاى كوردستانى به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق ڕاده‌گیرێت، پاش لێسه‌ندنى ئاڵاى كوردستان له گه‌نجه‌كه، سوكایه‌تىی پێده‌كرێت و ڕووبه‌ووى شه‌قى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر بووه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه پاش چوونى كوردانى كه‌ركووك به مه‌به‌ستى ئاهه‌نگگێڕان بۆ به‌شدارییان له مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق، رووبه‌رووى هێرشى ته‌قه‌كردن بوونه‌وه به ئامانجى په‌رته‌وازه‌بوون و ئاهه‌نگنه‌گێڕانى كوردان له مه‌راسیمى نه‌ورۆز.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له شارى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقه‌وه هه‌ردوو په‌یامنێرى كه‌ناڵى ڕووداو هونه‌ر ئه‌حمه‌د، هه‌ردى محه‌ممه‌د بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستگیر كران.
ئه‌م ڕووداوانه به به‌رچاوى هێزه‌كه‌ى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتیی و پاش چوونى ئه‌و هێزه بۆ كه‌ركووك ئه‌نجام دران، كه ڕایانگه‌یاندبوو بۆ مه‌به‌ستى پاراستى به‌شداربووان چوونه‌ته كه‌ركووك و، گوایه ویستوویانه له به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆزدا له‌و شاره، هاونیشتیمانیان بپارێزن، كه‌چی ئه‌م ڕووداوانه‌ى به‌دواداهات، كه سوكایه‌تىكردن بوو به گه‌نجانى كه‌ركووك.
پاش ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، هاتنى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی به‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى كرایه سه‌ر كه‌ركووك، بووه هۆى ئاواره‌بوونى هه‌زاران خێزانى كورد له شاره‌كه به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه نائارامه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هێندرا و داگیر كرا.
سه‌رچاوه: كوردستان تی ڤی