سەرگەڕان -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبز ئاشكرای كرد، هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ قه‌زای دوبز و ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان به‌رده‌وامه و ده‌شڵێ، له لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پێشێلكاری به‌رده‌وامه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و داگیركردنی زه‌ویی كورد به‌رده‌وامه.
لوقمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی بەعه‌ره‌بكردن له سنووری قه‌زای دوبز نه‌ك ڕانه‌گیراوه، بگرە تا دێت زۆرتر ده‌بێت و دوێنێ، سێشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده له گوندی مه‌لحه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه، ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌ویی جووتیارانی كورد داگیر بكه‌ن و له ڕووی یاساییه‌وه گرێبه‌سته‌كانیان بکەن بە ناوی خۆیانەوە، به شێوه‌یه‌كی گشتی، پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن به‌رده‌وامه له سنووره‌كه و به‌رده‌وام عه‌ره‌بی هاورده ده‌هێندرێته ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێ زه‌ویی كورد داگیر بكه‌ن."
كۆتاییی ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو عه‌ره‌بی شوڤێنی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاورده‌ی قه‌زای دوبزی كه‌ركووك كران و به پاڵشتیی حه‌شد و ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركووك ده‌یانویست به زه‌بری هێز كورد له‌سه‌ر گونده‌كانیان ده‌ربكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "هه‌ر دوینێ عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق باره‌گایه‌كی نوێی كردووته‌وه له سه‌نته‌ری قه‌زای دوبز و هێزه‌كانیان زیاد كردووه، پێسێلكاریش به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی كورد به‌رده‌وامه، هه‌ر دوێنێشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش، كه كورده و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له قه‌زاكه، به‌ڵام دوای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك چوونه‌ته نێوه‌ندگیری و نه‌یانهێشتووە بیڕفێنن."
لوقمان ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ڕه‌وشی ناوچه‌كه كوردستانییه داگیركراوه‌كان له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا دێت ئاڵۆزیی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێ و له لایه‌ك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌وشیان پێ كۆنتڕۆڵ ناكرێت و خۆیان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، لە لایەکی دیکەوە، ئێستا چه‌كدارانی داعش‌یش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و ڕه‌وشه‌كه به شێوه‌یه‌ك ئاڵۆز بووه مه‌ترسیی زۆری په‌یدا كردووه له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه."
قائید میرۆ