د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك رووی دا، به هه‌ر بارێكدا شرۆڤه‌ی بكه‌یت، كۆتایی به‌وه دێ كه كه‌ركووك داگیر بكرێ و ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئیداره‌ی پارێزگای شاره‌كه‌دا بگرێت و، بیره‌نه‌وته‌كانی كێڵگه‌كان بخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی.
هه‌ر پاساوێك بۆ حكوومه‌تی عه‌بادی هه‌بووبێ، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه پاساوی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولدا تا هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و وێرانیان بكا، دواتر له پردێ و مه‌خموور هێرش بۆ سه‌ر هه‌ولێر بێنێ و له پیشابوور و شنگال و سحێلایش، هێرش بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆك. هه‌موو كارته‌كانی ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كه‌شف بوون كاتێ دادگای فیدراڵی عێراق، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی عێراق بریاری دا شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (كێشه‌له‌سه‌رن)، نه‌ك ته‌نیا كه‌ركووك و مووسڵ و تكریت و دیاله له باكووری گڕگرتوودا.
كه كه‌ركووكیان به‌وده‌رده برد، وه‌ك بینیمان ئه‌وه هیچ ئازایه‌تییه‌كی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی تێدا نه‌بوو تا به‌غدا لاف و گه‌زافی به‌سه‌ر پێسمه‌رگه و پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌تیش پارتی و سه‌رۆك بارزانی لێ بدات و، خۆی به براوه‌ی هاوكێشه‌كه بزانێ و، كورد به دۆڕاو و به هاریكار و ئه‌وی دیكه به ترسنۆك وێنا بكات.
به پێچه‌وانه‌وه، ئازایه‌تی و قاره‌مانی و به‌رخودانی پێشمه‌گه‌ی كوردستان له دوای چه‌ند ساتێكی داگیركردنی كه‌ركووكدا له رۆژانی به‌رگری و تێكشكاندنی هێرشه‌كانی سوپا و حه‌شد له پردێ و، له به‌ری رۆژئاواوی نه‌ینه‌وا له به‌ره‌ی فره‌وانی جه‌نگی بێ ئامانی سحێلا خۆی بینییه‌وه و به‌غدای ناچار به دانوستانی بێزه‌نتیانه كرد، ئه‌مریكای به تێكشكاندنی تانكه‌ری ئه‌برامز، ڕاچڵه‌كاند و هاوپه‌یمانانی خۆرئاوای كوردیشی شه‌رمه‌زار كرد، به ئاستێك له‌به‌رامبه‌ر كورد و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رۆك بارزانیدا، ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌ڵڕێژن و، له سۆنگه‌ی تێكشاندنی ئه‌فسانه‌ی داعشدا ئه‌وان ده‌بوایه هه‌میشه پشتیوان و یار و پاك بان، نه‌ك پشتتێكردن و نه‌یار و ناپاك.
كه ئه‌م چه‌ند رسته و ده‌سته‌واژانه ده‌هۆنمه‌وه، ته‌واوی وتاره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌بی (غه‌سان شربلی ساڵی 2014)م له یاده. ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا ''كل شئ الا كركوك''، دوای دانانی دوو پیاڵه‌ی چا، سه‌ددام حوسێن پیاڵه‌چایه‌كه‌ی به‌رده‌می خۆی له‌گه‌ڵ پیاڵه چایه‌كه‌ی به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی ئاڵوگۆڕ پێده‌كا و، گوایه نیه‌تی ئاشتیانه و دڵنیایی و سه‌لامه‌تیی دانیشتنه‌كه نیشان ده‌دا.
له‌وێ، له ساڵی 1991 دوای ڕاپه‌ڕینی ئادار و رزگاركردنی كه‌ركووك و ئاواره‌بوونی ملیۆنانی خه‌ڵكی كوردستان له یه‌كه‌مین دیدار و له گفتوگۆی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌ددام حوسێن‌دا، به پێكه‌نییه تایبه‌ته‌كه‌ی و له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی نێوان سه‌ددام حوسێن، كه تاریق عه‌زیزیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، ئه‌وه‌ی گوتراو گه‌نگه‌شه كرا، بارزانی چۆن ده‌ریایه‌ك خوێنی بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و سه‌ددامیش چۆن واقیعانه و به پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕی قسان ده‌كات و ددان به كوردستانیه‌تی كه‌ركووكدا ده‌نێ و، كه به بارزانیی كوڕ ده‌ڵێ ''كل شئ الا كركوك''، له یاده‌وه‌رییه‌كانی سه‌ددامدا وێنه‌كانی دوێنێی ساڵانی 1970 و رێككه‌وتنی 11ی ئادار و رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئاداری جه‌زایر و رزگاركردنی كه‌ركووك له 21ی ئاداری 1991، له هزو خه‌یاڵیدان و سه‌رسامیشه به ئاماده‌بوونی جه‌سوور و ئازا و به جه‌رگانه‌ی بارزانیی كوڕ، كه ده‌ریایه‌ك خوێن و سه‌دان لاشه‌ی له سێداره‌دراو و هه‌زاران ته‌رمی ئه‌نفالكراو و خنكێندراو به غازی خه‌رده‌ل، هه‌زاران گوندی وێرانكراوی له خاكێكی سوتماكدا له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه و، وا له به‌غدا و له‌سه‌ر مێزی گفتگۆدایه.
سه‌ددام حوسێن ده‌یزانی له‌گه‌ڵ كێ دانیشتووه و مێوانه‌كه‌ی كێییه، بۆیه پیاڵه چایه‌كه‌ی به‌رده‌می له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ده‌كا و له ئامانج و مه‌به‌ستی هاتنی مه‌سعوود بارزانی هه‌ڵگری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ به‌غدا تێده‌گا؛ ده‌زانێ ئه‌و مه‌زن و سه‌نگینه، جه‌واهیری شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب گوته‌نی، كوڕی (جبل الاشم – مسته‌فا بارزانی)یه، ئه‌و بارزانیی باوك، هه‌ر جه‌واهیری گوته‌نی:-
خاوه‌نی (ناونیشانه سه‌نگین و پته‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕاپه‌ڕیو) بوو، سازشی له‌سه‌ر كه‌ركووك و خاكی كوردستان نه‌كرد، ئه‌ی چۆن بارزانیی كوڕ سازش ده‌كا؟ ئا لێره‌وه‌یه سه‌رسامییه‌كه‌ی ئه‌وسای به‌غدا.
كه‌چی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هه‌بوون مێشیش مێوانیان نه‌بوو، ئه‌وان بوون به ناونیشانی چیرۆكی مێشێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌موو به‌رمیله نه‌وتییه‌كانیان خسته نێو سه‌به‌ته‌ی به‌غدای باغی دادی هیلال و به‌دری ماڵی شیعه، به كۆمپانیای بریتش ئۆیه‌ڵی به‌ریتانیشه‌وه ئه‌و (ڕۆژی كورد و شه‌وی عه‌جه‌م)ه، ئه‌وڕۆیش نه‌بێ سبه‌ی هه‌ردێ.
باس له وتاره‌كه‌ی غه‌سان شربل ده‌كه‌مه‌وه. ده‌قی ئه‌و وتاره دیكۆمێنتارییه له‌سه‌ر زار و به قه‌ڵه‌می نووسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌بی و له رۆژنامه‌یه‌كی موعته‌به‌ردا، له دوای ئه‌وه‌وه دێت كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌وسا كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، له رۆژانی 18 و 19ی مانگی ئازاری 1991 شه‌وان له ژووی سه‌ربازی له ئاڵتوون كۆپری – پردێ، له‌به‌رده‌م رووناكیی تیشكی لایت و چرا و فانۆسدا نه‌خشه‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنی كه‌ركووكی دانا و، ئه‌وه‌ی له سه‌رشانی بوو، له هه‌گبه‌ی به‌رنامه‌یدا بوو له ڕه‌حیماوه، مه‌عسكه‌ر خالید، كه‌یوان K1 و شۆریجه به ئه‌مانه‌تی شۆڕشگێڕییه‌وه به‌جێی گه‌یاند و تێیدا سه‌ركه‌وت.
گه‌رچی ته‌مه‌نی به‌هاری ئازادیی كه‌ركووك كورت بوو، له سۆنگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مه‌زارگه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، بوو به قوربانی هاوكێشه‌كانی راستكردنه‌وه‌ی هێز له ناوچه‌كه. به‌ڵام هه‌رگیز چاپۆشینی ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له فڕینی فرۆكه‌ی عێراقی به هه‌موو جۆره‌كانی فه‌ره‌نسایی و ڕووسیایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌وه به ئاسمانی كوردستاندا له بیر ناچنه‌وه كه خه‌ریك بوون خاكمان له توره‌گه كه‌ن، وه‌ك فه‌له‌ستینیه‌كان تا هه‌تا بۆ قودس بگرین و وه‌ك عه‌ره‌بیش بۆ ئه‌نده‌لوس و ئه‌شبیلیا، ئه‌نده‌لوسیاتی به باڵادا هه‌ڵبڵێین.
ئه‌وێ رۆژێ، فڕین و نه‌فڕینی فرۆكه عێراقییه‌كان بووه جێی پرسیار و، نیگه‌رانیی ئه‌وسا له فڕینی(فڕۆكه‌ی جه‌نگی یا هه‌لی كۆپته‌ر) له نێو كه‌ریدۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه و سه‌رئه‌نجام و دواتر زۆنی ئارام، ئاسمانی بێ فرۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و، دواتریش بریاری 886.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یرۆژانیراپه‌ڕینی ئادار و به‌هاری 1991ی پردێ، ئه‌و شاره ئاڵتونییه كوشتوكاڵییه پشه‌ڕه‌نگینه‌ی نێو دوو لقی زێی بچووك، گرێ ده‌ده‌ین به به‌رخودان و به‌رگریی هێرش و په‌لاماری بێئامانی گه‌له‌كۆمێی هه‌رێمی و عێراقی و ناوچه‌یی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر له پردێ، مێژوو به شێوه‌یێك له شێوه‌كان خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، سه‌یر ده‌كه‌ین چ به‌رگرێیێك كرا، چه‌ند قاره‌مانانه كورد هاته وه‌ڵام، هه‌ر وه‌ك به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕی سحێلا له پیشابوور و مه‌خموور.
ئه‌وه‌یان یه‌ك دیوی ئه‌و دراوه عێراقییه‌یه كه ناوی كه‌ركووكه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 12-3-2018 دووشه‌ممه، دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری رۆژی 29-10-2017 ی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ددانی پێدا نا كه ته‌نیا (كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دی كێشه‌له‌سه‌رن)، نه‌ك (شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان) كه مه‌به‌ستی حكوومه‌تی عه‌بادی له هه‌ولێر، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان - سه‌رۆك بارزانی بوو، له دهۆكیش خاڵی سنووریی پیشابوور و ئیبراهیم خه‌لیل. گه‌ر لای به‌غدا هه‌موو شتێك بۆ كورد ڕه‌وایه تا سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا كه‌ركووك نه‌بێ؟ رۆژی كورد وا هه‌ڵدێ، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانییه به به‌غدا ده‌ڵێ: "كل شئ الا كركوك".