هه‌ڵەبجه -KDP.info- پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دوو پارێزه‌ری دیكه به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكایی له هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه تۆمار كرد، كه هاوكاریی ڕژێمی به‌عسیان كردووه له كیمیابارانكردنی هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید.
ڕۆژی 16/3/1988 ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هیدی به چه‌كی كیمیاوی بۆردوومان كرد، به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی پینج هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی یەكجار زۆریش بریندار بوون و به‌شێ له‌وانه ئێستاش به‌و برینهوە ده‌ناڵێنن.
پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵەبجه وا هه‌ست نه‌كەن كه له‌بیر كراون و هیچ كه‌سێك كار بۆ كه‌یسی كیمیاباران ناكات، ئێمه ئه‌مڕۆ سێ پارێزه‌ر هه‌ریه‌كه له ئه‌یاد كاكه‌یی و محه‌مه‌د ساڵح و گاڤرێل مایرۆن، به هاوكاریی كۆمپانیای ئێم ئێم لوی ئه‌مه‌ریكایی له دادگای هه‌ڵەبجه سكاڵامان له‌سه‌ر 25 كۆمپانیای بیانی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی تۆمار كرد، كه هاوكاریی ڕژێمی به‌عسیان كردووه له كیمیابارانكردنی هەڵەبجە."
پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی گوتی: "ئه‌و كۆمپانیایه ماوه‌ی 10 ساڵه به‌ڵگه كۆ ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی هاوكاریی ڕژێمی به‌عسیان كردووه له كیمیابارانكردنی هه‌ڵەبجه، بۆیه ئێمه ئه‌مڕۆ سكاڵاكه‌مان تۆمار كرد."
کاکەیی گوتی: "دادگا یه‌كه‌م دانیشتنی له ڕێکەوتی 23/7ی ئه‌م ساڵ داناوه و ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێکەوتەدا ئاماده‌ی دانیشتن بن و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بن، دادگا بڕیاری خۆی ده‌دات."
كاكه‌یی ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێمه داوامان كردووه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵەبجه بكرێته‌وه و ناكرێت ئه‌و تاوانه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ر بێت."
بڵند ئیبراهیم