Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 12:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی کۆماری چین لە عێراق کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی کۆماری چین لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا دوارەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوو کران.

ئەمڕۆ 13/3/2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین ویتچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوارەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوو کران.
باڵیۆزی چینی ستایشی رۆڵی هەرێمی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و گوتی، هەرێم لە دابینکردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە، ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروستدەکات بۆ ئەوەی هەرێم لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر.

باڵیۆزی چینی ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووریی و کەلتووریەوە پێوەندیی فراوانتری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییە هەمە چەشنەکانی هەرێم لەگەڵ چین دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەیی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بهێنن.




دوایین هەواڵەکان

سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 
دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact